٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڕۆبۆتی مینهەڵگرەوەی تێدایە.. هەرێم و کەنەدا پرۆتۆکۆڵی وەرگرتنی هاوکارییە سەربازیەکانیان واژۆ کرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  وەزارەتی پێشمەرگە و وڵاتی کەندا، ئەمڕۆ چوارشەممە، گرێبەستی چەکیان واژۆ کرد کە لە چوارچێوەی ئەو پشتیوانییە نێوودەوڵەتییەدایە پێشکەش بە هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان دەکرێ، گرینگترین ئەو پێداویستییە سەربازییەیش کە لەو گرێبەستەدا هەیە و دەگاتە دەست پێشمەرگە، ڕۆبۆتی مینهەڵگرەوەیە.
گرێبەستەکە لە نێوان وەزری پێشمەرگە (مستەفا سە یدقادر) باڵیۆزی کەندا لە ئەردەن و عێراق(برۆنۆ ساکۆمانی-دا واژۆ کرا کە تێیدا ئەمینداری گشتیی وەزارەت(فەریق جەبار یاوەر-یش ئامادەی بوو.
لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، باڵیۆزی کەنەدا خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی بەوەی کە وڵاتەکەی بریاری ناردنی پێداویستییە لۆجیستیکییەەکانی بۆ پێشمەرگە قبووڵ کرد و ئەم هەنگاوەیشی بە سەرەتایەکی باش زانی بۆ باشترکردنی پەیوەندییە سەربازییەکانی نێوان هەردوو لا، راشیگەیاند هەر کۆمەڵە و رێکخراوێک ژن و منداڵ بکوژێت و بنەماکانی پاراستنی خەڵکی سڤیل رەچاو نەکات، مافی رێکخراوبوون و ژیانی نییە.
پاشان لە لایەن خۆیانەوە وەزارەتی پێشمەرگە سوپاسی هەڵوێستی دەوڵەتی کەنەداییان کرد لەبەرامبەر بەهانەوەهاتنی داخوازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و دووپاتیان کردەوە، کە ئەو کۆمەک و هاوکاریانەی ئەوان، دەبێتە هاوکاریێکی باش بۆ پێشمەرگە و جووڵە و پێشڕەوییەکانی هێزەکان لە مەیدان چالاکتر دەکات و پرۆسەی لەناوبردنی تیرۆریستانیش مسۆگەرتر دەکات، هەر لەو کۆبوونەوەیەدا پرۆتۆکۆڵی رادەستکردنی پێشکەشکردنی پێداویستییە لۆجیستیکییەکانی وڵاتی کەنەدا بە وەزارەتی پێشمەرگە لەنێوان وەزیری پێشمەرگە و باڵیۆزی کەنەدادا واژۆ کرا، کە لە قۆناخی یەکەمدا چەندین جۆری کەرەستەی تێدایە و لە هەموویشیان گرینگتر ئەوەیە کەنەدا چەند رۆبۆتێکی هەڵگرەوەی مین و تەقەمەنی دەنێرێت، کە بە نوێترین تەکنۆلۆژیای سەربازی دروست کراون.
هاوکات باڵیۆزی کەنەدا بەڵێنی دا، کە وڵاتەکەی هاوکارییەکانی بۆ پێشمەرگە زیاتر بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار