داعش قەڵای سەڵاحەددینی ئەییوبیی تەقاندەوە

تكریت-KDP.info- ئەمڕۆ تیرۆریستانی داعش لە شاری تكریت قەڵای (سەڵاحەددینی ئەییوبی)ـیان تەقاندەوە.
بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ، ئەمڕۆ چەكدارانی داعش لە شاری تكریت قەڵای تكریتیان تەقاندووەتەوە كە بە قەڵای سەڵاحەددینی ئەییوبی ناسراوە و جگە لەمەیش، شوێنەوارێكی مێژوویی گرینگی عێراقە.
ئەو قەڵایە بە شوێنی لەدایكبوونی (سەڵاحەددینی ئەییوبی) دادەنرێت كە فەرماندەیەكی كورد بووە و كاتی خۆی قودس لەسەر دەستی ئەو رزگار كراوە.
چەكدارانی داعش زۆرینەی مەزار و مزگەوت و شوێنە مێژووییەكانی ژێر دەستەڵاتی خۆیان تەقاندووەتەوە، لەوانە مەزاری نەبی یونس و نەبی شیت و چەندین مەزار و شوێنەواری دیكەیش.
بڵند ئیبراهیم




