٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شێخان.. كەمپێك بۆ ئاوارەكان دروست دەكرێت

سەرچاوە: KDP.info

شێخان-KDP.info-  بە مەبەستی بەهاناوەچوون و دابینكردنی شوێنی حەوانەوە بۆیان، بڕیار وایە لە سنووری شارۆچكەی شێخان كەمپێك بۆ ئاوارەكانی پارێزگای مووسڵ دروست بكرێت.

لەم بارەبەوە بەرپرسی راگەیاندنی قایمقامییەتی قەزای شێخان (ماهیر خالید) بە kdp.info-ی ڕاگەیاند، بۆ چاكتركردنی ژیانی ئاوارەكان و دەستپێكردنەوەی وەرزی خوێندن، بڕیارەكەمپێك لە رۆژهەڵاتی قەزای شێخان لە نزیك گوندی باسفنی بۆ ئاوارەكانی پارێزگای مووسڵ دروست بكرێت.

(ماهیر) زیاتر گوتی، ئەم كەمپە بە گوێرەی سیستەمێكی جیهانی دروست دەكرێت و تێیدا هەزار خێوەت هەڵدەدرێَن، هەروەها هەموو خزمەتگوزارییەكانی وەك ئاو و كارەبا و تیمی تەندروستییان بۆ دابین دەكرێت و ئێستایش ئیشكردن لە كەمپەكەدا دەستی پێ كردووە.

ساڵح محەممەد تەیرۆ  
 

هەواڵی پەیوەندیدار