٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پێشمەرگە لە بەرتلە و حەمدانیە نزیک بوونەتەوە.. ئەبوعەبدوڵڵای سەرکردەی داعش کوژرا

سەرچاوە: KDP.info

خازر-KDP.info-  ھێزەکانی پێشمەرگەلە میحوەری خازر سەرکەوتنێکی گەورەیان تۆمار کرد و چەندین شوێنی ستراتیژییان کۆنترۆڵ کردووە و لە دەروازەی بەرتلە و حەمدانیە نزیک بوونەتەوە، ھاوکات گەورەسەرکردەیەکی سەربازیی داعش بە دەستی ھێزی پێشمەرگە کوژرا.
بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ(عیسمەت رەجەب) بە kdp.infoی راگەیاند: "ئەمڕۆ سێشەممە ھێزەکانی پێشمەرگە سەرکەوتنێکی گەورەیان تۆمار کرد و چەندین شوێنی ستراتیژییان کۆنترۆڵ کرد، کە زۆر گرینگن بۆ ھێزەکانی پێشمەرگە، لەوانە لانەی تیرۆریستان کە گوندی حەسەن شامە و باەرگای سەرەکیی داعشی لێ بووە و خەڵکی ئەو گوندەش زۆربەیان  داعش بوون."
(عیسمەت رەجەب) گوتیشی: "ھەر ئەمڕۆ ھێزەکانی پێشمەرگە سەرکردەیەکی سەربازیی داعشیان کوشتووە بە ناوی (ئەبوعەبدوڵڵا)، کە جێی متمانەی داعش بووە و چەندین کردەوەی تیرۆریستی گەورەی لە عێراق ئەنجام داون و لە زۆرینەی شەڕەکاندا تیرۆریستان پشتیان بەو سەرکردەیە بەستبووە."
زیاتر گوتی، "لەئێستادا ھێزەکانی پێشمەرگە پێشڕەوییان کردووە و گەییشتوونەتە ناوچەی دەشتی نەینەوا و لە دەروازەی ناحیەی بەرتلە و قەزای حەمدانیە نزیک بوونەتەوە کە تەنیا چەند(کم) لە بەرتلە دوورن."
(رەجەب)زیاتر گوتی، "ئەمڕۆ بۆ یەکەم جار، داعش شێوازێکی نوێیان لە شەڕەکەدا بە کار ھێنا کە بەرمیلیان پڕ کردبوون لە نەوتی رەش و لەگەڵ تایەی ئۆتۆمبێل ئاگریان تێبەردان، بۆئەوەی کەشوھەوا ببێتە دووکەڵ و جووڵەیان ئاشکرا نەبێت."
لای خۆشیەوە فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە میحوەری خازر (سەید ھەژار) بە kdp.infoی راگەیاند: "ئەمڕۆ ھێزەکانی پێشمەرگە چەند گوندێکیان لە میحوەری خازر کۆنترۆڵ کردن و گورزی کوشندەیان لە چەکدارانی داعش داوە و ژمارەیەکی زۆر تیرۆریست کوژراون، کە نزیکەی 10تەرمیان کەوتوونەتە دەست ھێزەکانی پێشمەرگە."
(سەید ھەژار)گوتیشی: "پێشڕەویی ھێزەکانی پێشمەرگە تا نزیک ناحیەی بەرتلە و قەزای حەمدانیە بووە"، گوتیشی "لەئێستادا شەڕ وەستاوە و تەنیا جار جار بە ھاوەن یەکتر بۆردوومان دەکەن."

بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار