ئەمەریکا: لە سووریایش گورز لە داعش دەوەشێنین

هەولێر-KDP.info- وەزیری بەرگریی ئەمەریکا(چەک هێگڵ) ئەمڕۆ سێشەممە لە بەردەم ئەندامانی کۆنگرێسی وڵاتەکەی ڕایگەیاند، ئەو گوزە ئاسمانییە سەربازیانەی کە ئەمەریکا لە داعش دەیانوەشینێ، مۆڵگەکانیان لە سووریایش دەکاتە ئامانج. بە گوتەی (هێگڵ) گورزەکان، ناوەندی سەرکردایەتی و توانا لۆجیستیکی و ژێرخانە ئابوورییەکانی داعش وێران دەکەن.
لە هەمان کۆبونەوەی گۆنگرێسدا، سەرۆکئەرکانی سوپای ئەمەریکا(مارتن دێمبسی) گوتی، پرۆسەی بۆردوومانەکانی ئەمجارە، هاوشێوەی ئەو هەڵمەتە بەرفراوانە نابێ کە لە سەرەتای داگیرکردنی عێراق لە ساڵی 2003دا، سەرکردەکان ئەوکات دەیانگوت، هەڵمەتێکە تەنیا بۆ نانەوەی ترس و تۆقاندن لە نێو ڕیزەکانی هێزەکانی ڕژێمی (سەددام حوسێن)-دا.
(دێمبسی) دەڵێ، وڵاتەکەی "هەڵمەتەکانی تەنیا بۆ ترس و نانەوەی پشێوی نابن دژ بە دەوڵەتی ئیسلامی لە سووریادا، چونکە ئەو شێوازەی داعش بە کاری دەهێنێت ناکرێ بە سادەیی وەربگیرێ و هەڵمەتەکان بەردەوام بە چڕی بەرپا دەکرێن"، زیاتر گوتی "لە لێدانی پێگەکانی داعش لە سووریا تا تواناکانی لەبەین ببرێن، ئامادە دەبین."
لە لایەکی دیکەوە، (دێمبسی) ڕایگەیاند، ڕاوێژکارە سەربازییەکانی ئەمەریکا، ئەگەر پێویست بکات، هاوکاریی هێزە عێراقییەکان دەکەن لە شەڕەکانیاندا دژ بە داعش. جەختیشی کردەوە، "ئەگەر پێویست بوو ڕاوێژکارانمان هاوشانی هێزەکانی بەشداری لە شەڕەکاندا بکەن، ئەوا من بە سەرۆک دەڵیم کە بەم داوایە ڕازی بێ."
زریان زیاد




