خورماتوو.. لە سێ تەقینەوەدا 15کەس بوونە قوربانی

دوزخورماتوو-KDP.info- بەرێوبەری ئاساییشی خورماتوو گوتی، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، لە ئەنجامی سێ تەقینەوەدا 15کەس بوونە قوربانی.
بەرێوبەری ئاساییشی خورماتوو(راید فارووق ئەحمەد) بە kdp.infoی راگەیاند: "ئێوارە ئەمڕۆ لە گەرەکی سەربازی، سێ بۆمبی چێندراو تەقینەوە، لەئاکامدا ھاووڵاتیەک گیانی لە دەست دا و 14-ی دیکەش بریندار بوون."
(رایدفارووق ئەحمەد) گوتیشی، تەواوی قوربانییەکان لە عەرەبی سوننەمەزھەبن.
زیاتر گوتی، ھۆکاری ئەو تەقینەوانە بۆ بوونی ناکۆکیی تاییفی لەنێوان سوننە و شیعە دەگەڕێتەوە.
بڵند ئیبراھیم




