نێچیرڤان بارزانى دەخوازێت، کارەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی به شێوه‌یه‌كى كاراى كرده‌یى له سه‌ر ئه‌رز ببینرێت

هەولێر-KDP.INFO- سه‌رۆكوه‌زیرانی هەرێمی کوردستان، پێشوازى له دروستكردنى ئه‌و هاوپه‌یمانییه نێوده‌وڵه‌تییه كرد كه به ده‌ستپێشخه‌ریى ئه‌مه‌ریكا له لایه‌ن وڵاتانى ئه‌ندامى په‌یمانى ناتۆوه، بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى داعش هاتووەته ئاراوه. هه‌روه‌ها هیواى خواست كه له زووترین كاتدا ده‌ره‌نجامى دروستبوونى ئه‌و هاوپه‌یمانییه نێوده‌وڵه‌تییه به شێوه‌یه‌كى كاراى كرده‌یى له سه‌ر ئه‌رز ببینرێت.
ئەم قسانەی (نێچیرڤان بارزانى)، هیی نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممەن کە له دیدارێکیدا لەگەڵ باڵیۆزى كه‌نه‌دا له عێراق(برونۆ ساكۆمانى) كردنی.
له دیدارەكەدا باس له دواسه‌ردانى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى كه‌نه‌دا بۆ هه‌رێمى كوردستان كرا و سه‌رۆكوه‌زیران سه‌ردانه‌كه‌ى به سه‌ركه‌وتوو له قه‌ڵه‌م دا، هه‌روه‌ها سوپاس و پیزانینى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى بۆ كه‌نه‌دا دووپات كرده‌وه كه ڕۆڵێكى گرینگى هه‌بووه له بوارى هاوكاریكردنى مرۆییى هه‌رێمى كوردستان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى قه‌یرانى مرۆیى و به‌هاناوه‌چوونى ئاواره‌كان و، یه‌كێك له‌و وڵاتانه بوو كه هه‌ر زوو له‌سه‌ر ئه‌م پرسه هاته پێشه‌وه، هه‌روه‌ها پشتگیریى هه‌رێمى كوردستانى له جه‌نگى دژى تیرۆردا كردووه.
هه‌ردوولا باسیان له هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆیستانى داعش كرد و تشكیان خسته سه‌ر دروستبوونى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى له دژى داعش و، له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆكوه‌زیران پێشوازى له دروستكردنى ئه‌و هاوپه‌یمانییه نێوده‌وڵه‌تییه كرد كه به ده‌ستپێشخه‌ریى ئه‌مه‌ریكا له لایه‌ن وڵاتانى ئه‌ندامى په‌یمانى ناتۆوه، بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى داعش هاتووەته ئاراوه. هه‌روه‌ها هیواى خواست كه له زووترین كاتدا ده‌ره‌نجامى دروستبوونى ئه‌و هاوپه‌یمانییه نێوده‌وڵه‌تییه به شێوه‌یه‌كى كاراى كرده‌یى له سه‌ر ئه‌رز ببینرێت.
لاى خۆیه‌وه باڵیۆزى كه‌نه‌دا له عێراق ده‌ستخۆشى له پێشمه‌رگه كرد كه له هه‌موو به‌ره‌كاندا ڕووبه‌ڕووى تیرۆریستان بوونه‌ته‌وه و به تایبه‌تى ئه‌م ڕۆژانه‌ى دوایى سه‌ركه‌وتنى به‌رچاویان به ده‌ست هێناوه. سه‌رۆكوه‌زیرانیش ڕایگه‌یاند كه هه‌رێمى كوردستان شانازى به پێشمه‌رگه‌وه ده‌كات و داواى كرد كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به هه‌موو جۆرێك هاوكاریى پێشمه‌رگه بكات بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت به باشترین شێوه به‌ره‌نگارى تیرۆر ببێته‌وه.
له كۆتاییى دیداره‌كه‌دا باس له په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندیى دووقۆڵیى هه‌رێمى كوردستان و كه‌نه‌دا كرا و، به‌ڕێز سه‌رۆكوه‌زیران سوپاسى به‌ڕێز باڵیۆزى كه‌نه‌داى له عیراق كرد كه ڕۆڵێكى دیارى له په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ردوولادا گێڕاوه. لاى خۆیه‌وه باڵیۆزى كه‌نه‌دا ڕایگه‌یاند بۆ پته‌وكردنى زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كان، سه‌ره‌تاى ساڵى تازه شاندێكى بازرگانى و ئابووریى كه‌نه‌داى سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن، سه‌رۆكوه‌زیرانیش هاتنى شانده‌كه‌ى له بارودۆخێكى وه‌هادا به سه‌ره‌دانێكى گرینگ و كاریگه‌ر له قه‌ڵه‌م دا.




