ئەو چەکدارانەی لەسەر چیای زەرتک خۆیان حەشار دابوو کوژران

مووسڵ-KDP.INFO- ئەو دوو چەکدارەی پاش هەڵمەتەکەی دوێنێی ھێزەکانی پێشمەرگە لە چیای زەرتک کە گورزی کوشندەیان لە داعشدا، دوو لە تیرۆریستان خۆیان لە شوێنێکی چیاکە حەشار دابوو، کە تا ئەمڕۆیش یەکێک مابوو، لەلایەن ھێزەکانی پێشمەرگەوە کوژران.
ئەفسەر لەھێزی پێشمەرگە لەسەر چیای زەرتک(عەقید وەزیر سورچی) بە kdp.infoی راگەیاند، دوێنێ گورزێکی کوشندەیان لە چەکدارانی داعش داوە و ژمارەیەکی زۆری چەکداریشیان لێ کوژراون و توانیویانە چیای زەرتک بە تەواوەتی کۆنترۆڵ بکەن و، داعش تێک بشکێنن، لەئێستادا ناوچەکە پاک کراوەتەوە و ڕەوشەکە ئارامە .
(عەقید وەزیر سورچی) دەربارەی مانەوەی چەند چەکدارێکی تیرۆریست و خۆحەشاردانیان گوتی، "لە دوای ئەو شەڕە، دوو چەکدار مابوونەوە و چوبوونە سەر چیاکە، کە یەکێکیان بریندار بوو، بەڵام ھەر شەو یەکێکیان کوژرا و ئەمڕۆیش ئەوەی دیکەیان بە دەست ھێزی پێشمەرگە کوژرا."
بڵند ئیبراھیم




