باشیک.. ھێرشێکی داعش تێکشکێندرا و 15چەکداریش کوژران

باشیک-KDP.INFO- بەرپرسێکی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە میحوەری باشیک ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چەکدارانی داعش ھێرشیان کردە سەر ھێزەکانی پێشمەرگە، بەڵام بە توندی رووبەروویان بوونەوە و هێرشەکەیان تێک شکێندرا و 15چەکداریشیان کوژران.
بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ کە ئێستا لە میحوەری باشیکە(سەعید مەموزینی) بە kdp.infoی راگەیاند: "ئەمڕۆ 15چەکداری داعش بە چەند ئۆتۆمبێلێکەوە لە میحوەری باشیک ھێرشیان کردە سەر ھێزەکانی پێشمەرگە، بەڵام بە توندی رووبەروویان بوونەوە و ھێرشەکەیان تێک شکێندرا و ھەر 15چەکداریشیان لێ کوژران."
(سەعید مەموزینی) گوتیشی، "ھەر ئەمڕۆ 25 تەرمی چەکداران کە دوێنێ لەلایەن ھێزی پێشمەرگەوە کوژربووان بوون لە چیای زەرتک گەیندراونەتە مووسڵ."
روونیشی کردەوە، چەکدارانی داعش ئەمڕۆ لەناو مووسڵ پێنج فاڵگرەوە(ساحر)-یان دەستگیر کردوون، لەناو دادگای "شەرعی"-ی خۆیان فەرمانی سەربڕینیان بەسەردا جێبەجێ کرا.
بڵند ئیبراھیم




