٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەغدا، ئەو سکاڵایەی کێشایەوە کە دژ بە نەوتی کوردستان، لە تەکساس تۆماری کردبوو

سەرچاوە: KDP.info
کەشتیی کالافرتڤا، لە نزیک بەندەری تەکساس. 25-ی ئۆگەستی 2014

هیوستن-KDP.INFO-  حکوومەتی عێراق، ئەو سكاڵایەی کێشایەوە کە لە دادگای ئەمەریکا، دژ بە هەناردە و فرۆشتنی نەوتی کوردستان تۆماری کربوو کە وەک هەوڵێک بوو بۆ دەستبەسەرداگرتنی نزیکەی ملیۆنێک بەرمیل نەوتی خاو. ئەمەیش پاش چەند ڕۆژێک دێت کە، دادگاکە ڕایگەیاند، دەستەڵاتی ئەوەی نییە دەست بەسەر ئەو کەشتییەدا بگرێت کە نەوتی کوردستانی هەڵگرتووە.
کەشتیی یونایتد کالافرتڤا کە نەوتی کوردستانی هەڵگرتبوو، لە کۆتاییەکانی یۆلیۆ-تەمموز لە نزیک تەکساس وەستابوو و، بەهای نەوتەکەیش نزیکەی 100ملیۆن دۆلارە.
حکوومەتی عێراق، دەربارەی پرسی، کێ مافی هەناردەی نەوتی خاوی هەیە، شەڕێکی یاسایی دژ بە هەرێمی کوردستان بەرپا کردووە، بەڵام هێشتا لە هیچ کام لە سکاڵاکانی بەوەی تەکساسیشییەوە، نەیتوانیوە ئەوە بسەلمێنێت کە کوردستان بەپێی دەستوور مافی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی ئەو نەوتەی نییە کە لە سنووری جیۆگرافیای خۆی کاری تێدا دەکات.

ڕۆیتەرز - زریان زیاد
 

هەواڵی پەیوەندیدار