گرووپی جینۆسایدی کورد له به‌ریتانیا، داوا له کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌کات بەر بە جینۆسایدی کوردانی ئێزدی، مه‌سیحییه‌کان، شه‌به‌ك و کاکه‌ییه‌کان بگرن

هەولێر-KDP.INFO- ژماره‌یه‌ك شاره‌زای بواری جینۆساید داوا له کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌که‌ن بۆ کۆتاییهێنانی جینۆساید له لایه‌ن داعش دژ به کوردی ئێزدی، مه‌سیحییه‌کان، شه‌به‌ك و کاکه‌ییه‌کان و سزادانی ئه‌نجامده‌ران.
گرووپی جینۆسایدی کورد له به‌ریتانیا که پێک دێت له شاره‌زایانی بواری جینۆساید و په‌رله‌مانتارانی ئه‌و وڵاته، داوا له کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌که‌ن بۆ کۆتاییهێنان به جینۆساید و ئه‌نجامده‌رانی تاوانه‌کانی جینۆساید دژ به مرۆڤایه‌تی که له لایه‌ن داعشه‌وه‌ن دادگایی بکرێن و سزا بدرێن. زۆر ڕوون و ئاشکرایه که ئه‌مجاره‌شیان له دژی کورده ئێزدییه‌کان، ئاشوورییه‌کان، شه‌به‌ك و کاکه‌ییه‌کان، تاوانی جینۆساید جارێکی تر ئه‌نجام دراوه. داوا له هه‌موو وڵاتان ده‌که‌ین که هه‌ڵویستی یه‌کسه‌ره و کاریگه‌ر وه‌ربگرن. جینۆساید به یه‌ك قوربانییه‌وه ده‌ست پێ ده‌کات و ئێستا زۆر له هاووڵاتیان بوونه‌ته قوربانی.
گرووپی جینۆسایدی کورد ده‌نگی خۆی ده‌خاته پاڵ ده‌نگی (باڕاك ئۆباما)-ی سه‌رۆکی ئه‌مەریکا و راوێژکاری ئه‌ڵمانیا(ئه‌نگێلا مێرکڵ) و پاڵپشتی له حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌کات و داوا له هه‌موو ئه‌و وڵاتانه ده‌کات که ڕێککه‌وتننامه‌ی ژنێفی ساڵی 1948 مۆر کردووه و سه‌رجه‌م وڵاته ئه‌ندامه‌کانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان که به‌م هه‌نگاوانه هه‌ڵسن:
هه‌موو هه‌نگاوه خێراکان بگرنه به‌ر بۆ کۆتاییهێنان به جینۆساید و دادگایی‌کردن و سزادانی ئه‌نجامده‌رانی تاوانه‌کانی دژ به مرۆڤایه‌تی که له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام (داعش) ئه‌نجام دراوه.
داوا له لایه‌ن و ڕێکخراوه په‌یوه‌ندیداره‌کانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی به پشتبه‌ستن به ڕێککه‌وتن و یاساکانی جینۆساید هه‌نگاو بنێن بۆ کۆتاییهێنان و ڕێگه‌گرتن له ئه‌نجامدانی جینۆساید.
به ئاشکراتر، کۆمسیۆنێکی گه‌ڕان به دوای ڕاستییه‌کان پێک بهێنێت که پێک بێت له شاره‌زایانی ئه‌و بواره بۆ لێکۆڵینه‌وه و کۆکردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌کان و شایه‌دحاڵه‌کان به مه‌به‌ستی ئاماده‌کردنی تۆمارێکی ڕوون بۆ کارئاسانی.
دادگایی‌کردنی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و تاوانانه و ناساندنی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئه‌و تاوانانه وه‌ك جینۆساید.
حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئاماده‌یه بۆ:
پێدانی هه‌موو ئه‌و به‌ڵگانه‌ی که له ده‌ستیدایه، هه‌موو جۆره هاوکارییه‌ك پێشکه‌ش ده‌کات که له توانایدا بێت بۆ ئه‌و کۆمسیۆنه.
گرووپی جینۆسایدی کورد داوا له وڵاتانی ئه‌ندام له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی: به شێوه‌یه‌کی کاریگه‌ر به‌رپرسیاره‌تییه‌کانیان به‌گه‌ڕ بخه‌ن بۆ پاراستنی هاووڵاتیانی سیڤیل له ناوچه ته‌نگژه‌داره‌کاندا له تاوانی جینۆساید و تاوانه‌کانی دژ به مرۆڤایه‌تی.
ئه‌نجامدانی کاری لۆبیکردن و هاندانی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی ئاساییشی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ده‌رکردنی بڕیارێکی ئه‌نجوومه‌نه‌که که تیایدا ئاماژه به تاوانه‌کانی چه‌کدارانی داعش بکات وه‌ك بارێکی نوێ بۆ دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی.
به‌ڵگه‌کان له لایه‌ن شایه‌دحاڵه‌کان و ڕاپۆڕته‌کانی میدیا و ئه‌و پڕۆپاگه‌ندانه‌ی که داعش له لای خۆیه‌وه بڵاوی ده‌کاته‌وه به‌ڵگه‌ی حاشاهه‌ڵنه‌گرن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که داعش کامپه‌ینێکی جیاکاریی دڕندانه له‌سه‌ر بنه‌مای جیاوازیی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی جێبه‌جێ ده‌کات. ئه‌و گرووپانه‌ی که ئێستا دووچاری ئه‌و تاوانانه‌ی داعش بوونه‌ته‌وه، بریتین له کورده ئێزدییه‌کان، ئاشوورییه‌کان، شه‌به‌ك و کاکه‌ییه‌کان.
گرووپه‌که داوا له وڵاتانی ئه‌ندام له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌کات که به زووترین کات کۆمسیۆنێکی تایبه‌ت به گه‌ڕان به دوای ڕاستییه‌کان دروست بکه‌ن، تا لێکۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون و کۆکردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌کانی تایبه‌ت به‌و تاوانانه بکات بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه‌ی که ئه‌گه‌ر ئه‌و تاوانانه به جینۆساید و تاوان دژ به مرۆڤایه‌تی له لایه‌ن کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تییه‌وه ده‌ناسرێن.
بۆچونی گرووپی جینۆسایدی کورد ئه‌وه‌یه که داعش ئێستا له ناوچه‌کانی ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیدا، جینۆساید ئه‌نجام ده‌دات و جیددیانه‌ش کار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کات که تاوانی زیاتری جینۆساید و تاوان دژ به مرۆڤایه‌تی ئه‌نجام بدات. تاوانی به کۆمه‌ڵکوژی به بێ هیچ گومانێك ئه‌نجام ده‌درێت.
ڕێککه‌وتننامه‌ی ژنێفی ساڵی 1948 جینۆساید به‌وه ده‌ناسێنێت که یه‌کێك له‌و کردانه بێت که به به‌مه‌به‌ست ئه‌نجام درابێت بۆ تێك و پێكشکاندنی وڵاتێك، نه‌ته‌وه‌یه‌ك، ڕه‌گه‌زێك یان گرووپێکی ئایینی، جا چ به ته‌واوی بێت یان به‌شێکی بێت، وه‌ك:
کوشتنی ئه‌ندامانی گرووپه‌که.. به‌ئه‌نجامگه‌یاندنی زیانی لاشه‌یی یان ده‌روونی ئه‌ندامانی گرووپه‌که.. کاریگه‌ریکردنی نه‌رێنی له‌سه‌ر بارودۆخی ژیانیی گرووپه‌که به مه‌به‌سته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ژیانیان به ته‌واوی یان به‌شێکی تێك بشکێنێت.. سه‌پاندنی یاسا و ئیجرائات بۆ ڕێگه‌گرتن له منداڵبوونی ئه‌ندامانی گرووپه‌که.. گواستنه‌وه‌ی منداڵانی گرووپه‌که به زۆره‌ملێ بۆ گرووپی تر.. هه‌روه‌ها ڕێککه‌وتننامه‌که ڕاده‌گه‌یه‌نێت که ئه‌وانه‌ی خواره‌وه هۆکاری سزادانن:
جینۆساید.. هاریکاریکردن بۆ ئه‌نجامدانی جینۆساید.. هاندانی ئاشکرا و ڕاسته‌وخۆ بۆ ئه‌نجامدانی جینۆساید.. هه‌وڵدان بۆ ئه‌نجامدانی جینۆساید
ده‌ستێوه‌گڵان له جینۆساید.
ئێستا به‌ڵگه‌ی ئاشکرا هه‌ن که کرده‌کانی داعش له‌وانه‌یه بکه‌وێته ژێر زۆرێك له‌و یاسایانه‌ی جینۆساید. له هه‌مانکاتدا ئه‌وانه‌ی له ڕووی دارایی و لۆجیستی و لایه‌نی تره‌وه هاریکاریی داعش ده‌که‌ن، پێویسته لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بکرێت و دادگایی بکرێن و سزا بدرێن.
یاسای نیوده‌وڵه‌تی بۆ به‌رپرسیاره‌تیی پاراستنی گیان، ئه‌وه له‌سه‌ر وڵاته‌کان و کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌چه‌سپێنێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌نگاوی کاریگه‌ر بنێن بۆ ڕێگه‌گرتن له جینۆساید و تاوانه‌کانی دژ به مرۆڤایه‌تی، ئه‌گه‌ر زه‌ڕوره‌تیش بێت به‌شداریی سه‌ربازی بکه‌ن، یان هاریکاری هێزه ناوهخۆییه‌کان بکه‌ن بۆ له‌ناوبردنی داعش.
به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشکرا هه‌یه که داعش به شێوه‌یه‌کی فراوان و سیسته‌ماتیك هێرش له دژی هاووڵاتییه سیڤیله‌کان ئه‌نجام ده‌دات له‌و ناوچانه‌ی که له ژێر کۆنتڕۆڵیاندایه، که ده‌کرێت بخرێته ژێر یاساکانی 7(1) له دادگای تاوانی نیوده‌وڵه‌تی، له نێوانیشیاندا:
کوشتن.. به به‌نده‌کردنی خه‌ڵك.. ڕاگواستنی به زۆره‌ملێ.. به‌ندکردن و مه‌حرومکردنی هاووڵاتیان له ئازادیی لاشه‌یی به شێوه‌یه‌ك که یاساکانی نێوده‌وڵه‌تی پێشێڵ ده‌کات.. ئه‌شکه‌نجه‌دان.. هێرشی سێکسی، به‌نده‌یی سێکسی، ناچارکردنی ئافره‌تان بۆ ئه‌نجامدانی کاری سێکسی، دووگیانی به زۆره‌ملێ، یان هه‌ر کاریگه‌رییه‌کی تری بواری سێکسی.. چه‌وساندنه‌وه‌ی گرووپه‌کان له ڕووه‌کانی سیاسی، ڕه‌گه‌زی، نه‌ته‌وه‌یی، نیشتیمانی، کو‌لتووری، ئایینی و ڕه‌گه‌زی نێرینه و مێیینه که له خاڵی سێیه‌م ناساندراوه، یان هۆکاره‌کانی تر که له ڕووی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه ده‌خرێته ژێر یاساکانی نێوده‌وڵه‌تی که له‌گه‌ڵ بڕگه‌کانی ئه‌و خاڵه یه‌ک ده‌گرێته‌وه که ده‌بێته تاوانێك به‌پێی یاساکانی دادگاکه.
هه‌ر کرده‌یه‌کی تری هاوشێوه به مه‌به‌سته‌وه بۆ گه‌یاندنی زیانی گه‌وره بۆ هاووڵاتیان یان بریندارکردنی لاشه یان گه‌یاندنی ئازاری ده‌روونی.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سووریا و عێراق به‌شێك نین له دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌و داوایه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاساییشی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان سه‌باره‌ت به‌و تاوانانه‌ی که له‌سه‌ره‌وه باس کراون وه‌ك حاڵه‌تێکی نوێ له ژێر یاسای 13 (ب) سه‌ر به دادگای نێوده‌وڵه‌تی، بۆیه ده‌بێت دادگاکه یه‌کسه‌ر ده‌ست به لێکۆڵینه‌وه بکات له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته.
گرووپی جینۆسایدی کورد له ساڵی 2011 له له‌نده‌ن پێک هێنرا بۆ وه‌ده‌ستهێنانی ناساندنی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر ئه‌و جینۆسایده‌ی که ده‌رهه‌ق به گه‌لی کوردی عیراق پێشووتر ئه‌نجام دراوه.
ئه‌و ئه‌ندامانه و پاڵپشتیکارانه‌ی که ناویان له خواره‌وه هاتووه، ڕه‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر ئه‌وه‌دا که ئه‌و به‌یاننامه‌یه واژوو بکه‌ن. هه‌موویان له‌سه‌ر ئاستی شه‌خسییه‌وه واژوویان کردووه".
ئه‌ندامه هه‌میشه‌ییه‌کانی گرووپه‌که:
ده‌یڤ ئه‌نده‌رسن، په‌رله‌مانتار
پڕۆفیسۆر مایکڵ بۆهڵانده‌ر سه‌رۆکی یاسای تاوانی نێوده‌وله‌تی له زانکۆی دورهام بۆ یاسا
پڕۆفیسۆر برایان بریڤاتی به‌ڕێوه‌به‌ری گرووپی جینۆسایدی کورد و به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌کادیمیای
هیوگۆ چاڕڵتن مافپه‌روه‌ری بواری مافی مرۆڤ
رۆبرت هاڵفۆن، په‌رله‌مانتار
گاری کێنت به‌ڕێوه‌به‌ری گرووپی کوردستان له په‌رله‌مانی به‌ریتانیا
دکتۆر گریگری کێنت، زانکۆی ڕۆیهامپتن
سایمن مینکس، داواکاری گشتی له دادگای هه‌یگ
پرۆفیسۆر بڕێندان ئۆلێری پڕۆفیسۆر له بواری زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی په‌نسیلڤانیا
مایك پۆلین ، مافپه‌روه‌ر
گوین ڕۆبه‌ڕتس، به‌ڕێوه‌به‌ری پڕۆگرامی یاده‌وه‌ری کورد و فیلم
پرۆفیسۆر گاریس ستانسفێڵد، زانکۆی ئێکزیتەر
سایدی ویکیهام به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی به‌ریتانیای پڕۆگرامی یاده‌وه‌ری کورد
نازم زه‌هاوی، په‌رله‌مانتار و جێگری سه‌رۆکی گرووپی کوردستان له په‌رله‌مانی به‌ریتانیا
پاڵپشتیکارانی ئه‌و به‌یاننامه‌یه:
جه‌یسن مه‌ککاڕتنی، په‌رله‌مانتار
مایك گه‌یپس، په‌رله‌مانتار
ئه‌لیسته‌ر بێرت، په‌رله‌مانتار
لۆرد کلیمینت جۆنس، ووته‌بێژی پارتی لیبراڵ دیموکرات بۆ کاروباری که‌لتوور، میدیا و وه‌رزش
گاڤی مه‌یرن، دامه‌زرێنه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری هاوبه‌شی گرووپی MM LAW LLC, US-based firm
نوێنه‌رایه‌تی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان
به‌یان سامی عبدالرحمان نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، به‌ڕێوه‌به‌ری گرووپی جینۆسایدی کورد
هیوا جوانڕۆیی، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی په‌روه‌رده و کاروباری کو‌لتووری
شایانی باسه ئه‌و گرووپه له ساڵی 2011 له لایه‌ن نوێنه‌رایه‌تیی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له به‌ریتانیا دامه‌زرێندراوه و خاتوو به‌یان سامی عبدالرحمان نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له به‌ریتانیا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ده‌کات، کار له‌سه‌ر وه‌ده‌ستهێنانی ناساندنی نێوده‌وڵه‌تی ده‌کات بۆ ئه‌و جینۆسایده‌ی که گه‌لی کورد له عیراق دووچاری بووەته‌وه له ڕابردوودا.
*لە ماڵپەڕی فەرمیی حکوومەتی هەرێمەوە




