٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەھۆی نەبوونی فەرمانەوە پێشمەرگە نەچوونەتە ناو باشیک.. ئاڵای کوردستان لەسەر چیای زەرتک ھەڵدرا

سەرچاوە: KDP.info

باشیک-KDP.INFO- هێشتا شەڕ لەنێوان ھێزەکانی پێشمەرگە و تیرۆریستانی داعشدا بەردەوامە و، ئاڵای کوردستان لەسەر چیای زەرتک ھەڵدرا و، بەھۆی نەبوونی فەرمانیش پێشمەرگە نەچوونەتە ناو باشیکەوە.

بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە میحوەری باشیک(سەعید مەموزینی) بە KDP.INFOی راگەیاند: "ھێزەکانی پێشمەرگە لە ھەردوو میحوەری خازر و باشیک بەردەوام لە پێشڕەویکردنن و گورزێکی کوشندەیان لە داعش داوە و، ژمارەیەکی زۆریان لێ کوژراون کە لەناو کوژراوەکان چەکداری بە ڕەگەز ئەفغانی ھەن."
(سەعید مەموزینی) زیاتر گوتی، ئەو گوندانەی لەلایەن ھێزەکانی پێشمەرگەوە کۆنترۆڵ کراونەتەوە، خەڵکەکەی پێشوازی لە ھێزەکانی پێشمەرگە دەکەن و بە ئازادبوونیان خۆشحاڵن.
زیاتر گوتی، لە چیای زەرتک ئاڵای ھەرێمی کوردستان ھەڵدراوە و لە دەروازەی ناحیەی باشیکیش، ھێزەکانی پێشمەرگە، چاوەڕوانی فەرمان دەکەن بۆ کۆنترۆڵکردنی.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار