٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەمەریکا ڕایگەیاند، هاوپەیمانەتیێکی سەرەکی بۆ شەڕی داعش پێک دێنن

سەرچاوە: KDP.info
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا(جۆن کێری)

وێڵز-ڕۆیتەرز-KDP.INFO-  وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند، لە هەوڵدایە بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانەتیێکی سەرەکی بۆ شەڕکردن لەگەڵ داعش لە عێڕاق، داوایشی کرد هاوپەیمانەکانی بە شێوەیەکی بەرفراوان پشتیوانی لێ بکەن، بەڵام بەدووری زانی خۆی هێزی پیادە ڕەوانەی عێراق بکات.
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا(جۆن کێری)، لە کۆبوونەوەیەکدا کە دە وڵات تێیدا بەشدار بوون، ڕایگەیاند، "پێویستمان بەوەیە بەر لەوەی شوێنی زیاتر داگیر بکەن و بۆ تۆکمەکردنی هێزە ئەمنییەکانی عێراق و هێزەکانی دی لە ناوچەکەدا کە ئامادەن شەڕیان لەگەڵدا بکەن، بێئەوەی بە ناردنی هێزەوە پابەند بین."
زیاتر گوتی، "ئەمە بۆ هەمووان بە ڕوونی دیارە کە هێڵی سوورە: هێی پیادە نا."
پێشتر، وەزارەتەکانی بەرگری و دەرەوەی وڵاتە یەکگرتووەکان، بەریتانیا، فەڕەنسا، ئەڵمانیا، کەنەدا، ئوسترالیا، تورکیا، ئیتالیا، پۆڵەندا و دانیمارک، بۆ کۆبوونەوە لە لووتکەی هاوپەیمانیی باکووری ئەتڵەسی(ناتۆ)، کە بۆ دانانی ستراتیژێک بۆ بەرەوڕووبوونەوەی گرووپی تیرۆریستیی داعش کە دەستیان بەسەر ناوچەیەیکی بەرفراوانی خاکی سووریا و عێراقدا گرتووە.

زریان زیاد
 

هەواڵی پەیوەندیدار