٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەو چەکە ئەڵمانیاییانەی ئەمڕۆ دەگەنە دەست پێشمەرگە، مین دۆزەرەوەیان تێدایە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.INFO-  چەکەکانی ئەڵمانیا کە ئەمڕۆ دەگەنە هەولێر، 9500 پارچەی جۆراوجۆرن و قەڵغانی هەمەچەشن و دەستگای مین دۆزەرەوە و پێداویستیی دیکە لەخۆ دەگرن.
وەک گوتەبێژی هێزە سەربازییەکانی ئەڵمانیا دەڵێ، ئەو فڕۆکەیەی کە ئەو ژمارە چەکەی هەڵگرتوون ئەمڕۆ هەینی دەگاتە هەولێر. فڕۆکەیەی بارهەڵگری ڕووسیاییش لە جۆری ئانتۆنۆڤ لە فڕگەی لایبزگەوە بەرەو هەرێمی کوردستان فڕیوە و وەها بڕیارە ئەو بارەی پێیەتی لە هەولێر دایبگرێ.
چەکەکانی ئەڵمانیا کە لە سەربازگەی فارین لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتەوە هێنراون، 9500 پارچە لە پێداویسیی سەربازیی ڕێپێدراون و جۆرەها قەڵغان و کڵاو، دەستگای مین دۆزەرەوە و تەقەمەنین. بەڵام بە گوتەی گوتەبێژەکە، یەکەم کاروانی ئەڵمانیا کە نێردراوە، بریتی نییە لە چەک، بەڵام کاروانێکی دی کە هەر ئەمڕۆ دەگاتە هەولێر پڕلە چەکە.
سوپای ئەڵمانیا بە هەماهەنگیی وەزارەتی دەرەوە، پێشتریش هاوکاریی مرۆیی ڕەوانە کردبوو. وەزارەتی بەرگرییش بەڵێنی دابوو، مەشق بە پێشمەرگە بکات و لەسەر ئەو چەکانەی کە دەیانداتێ ڕایانبێنێ.

 

زریان زیاد

هەواڵی پەیوەندیدار