٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وردەکاریی زیاتری شەڕی ھەردوو میحوەری خازر و باشیک.. داعش کوژراوی زۆرن و دیلیشیان هەن

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.INFO-  ئەو هێرشەی کە ھێزەکانی پێشمەرگە ئەم سەرلەبەیانییە لە ھەردوو میحوەری باشیک و خازر بۆ سەر تیرۆریستانی داعش بەرپایان کردووە، سەرباری ئەوەی پێشمەرگە چەندین گوندی کۆنترۆڵ کردوونەتەوە، شەڕ هێشتا بەردەوامە.

قایمقامی قەزای بەردەرەش(شێخ سەردار یەحیا) بە kdp.infoی راگەیاند: "ھێزەکانی پێشمەرگە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ھەردوو میحوەری باشیک و خاز، لەپێنج قۆڵەوە ھێرشیان بەرپا کردووە و توانیویانە چەندین گوند و چیای زەردکیش کۆنترۆڵ بکەن."
(شێخ سەردار یەحیا) روونی کردەوە، ھێزەکانی پێشمەرگە زیانێکی زۆریان بە داعش گەیاندووە و چەندین تەرمیان لە پاش جێ ماون و چوار چەکداریش بەدیل گیراون.
قایمقامی قەزای بەردەرەش گوتیشی، لەئێستادا لە میحوەری خازر، لە گوندەکانی ئەسقۆف و کانی کەوان و باعەدرێ و تەرجلە، شەڕ بەردەوامە.
لای خۆشیەوە بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە میحوەری باشیک(سەعید مەموزینی) بۆ kdp.info گوتی، لەئێستادا شەڕ لەنێوان ھێزەکانی پێشمەرگە و چەکدارانی داعشدا بەردەوامە و ھێزەکانیی پێشمەرگە گوندەکانی قۆپان و پیربەنکییان کۆنترۆڵ کردوونە و لەئێستادا گەیشتوونەتە مەفرەقی باشیک.
زیاتر گوتی، ژمارەیەکی زۆری چەکدار کوژراون و من خۆم 20تەرمم بینیووە.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار