٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پێشمەرگە دەرەوازەی ناحیەی باشیك و چیای زەردكی كۆنترۆڵ كردنەوە

سەرچاوە: KDP.info
ئەفسەرێکی پێشمەرگە لە سەنگەردا.

مووسڵ-KDP.INFO-  سەعات 5:30-ی خولەکی سەرلەبەیانیی ئەمرۆ، هێزەكانی پێشمەرگە لە هەردوو میحوەری باشیك و خازر، هێرشێكی بەرفراوانیان بەرپا كرد و توانییان چەندان شوێنی ستراتیژی و گرینگ لەو ناوچەیە لە چەكدارانی تیرۆریستی داعش پاك بكەنەوە.
بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی 14-ی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ(سەعید مەموزینی) بە KDP.INFO -ی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ هەینی سەعات 5:30-ی بەیانی، هێزەكانی پێشمەرگە لە هەردوو میحوەری باشیك و خازرەوە هێرشێكیان بەرپا كرد و توانییان لە میحوەری باشیك تاكو دەرەوازەی باشیك هەموو گوندەكانی لە تیرۆریستانی داعش پاك بكەنەوە و، لە میحوەری خازریش هێزەكانی پێشمەرگە ئیستا لە سەر چیای زەردكن و تەواوی گوندەكانی بناری چیای زەردكیان لە تیرۆریستانی داعش پاك کردووەتەوە."
(مەمموزینی) گوتیشی: لەو هێرشەی هێزەكانی پێشمەرگەدا هەرچەند ئامارەكان دیار نین، بەڵام توانراوە چەندان تیرۆریستی داعش بكوژن و چەندانی دیكەیشیان لێ بریندار بکەن، لە نێوانیشیاندا چەكداری بیانی زۆر كوژراون و ئەفغانیشیان تێدان ".

نەشوان بەرزنجی
 
 

هەواڵی پەیوەندیدار