٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سێیەم گۆڕی بەكۆمەڵ لە سلێمان بەگ دۆزرایەوە

سەرچاوە: KDP.info

سلێمان بەگ-KDP.INFO- پاش ئەوەی هێزەكانی پێشمەرگە بە هاوكاری سوپای عێراق، ناحیەی سڵێمانبەگی لە تیرۆریستانی داعش پاك كردەوە، تائێستا چەند گۆڕێكی بەكۆمەڵ لەو ناحیەیە دۆزراونەتەوە.
بەڕێوەبەری ئاساییشی قەزای خورماتوو(ڕائید فاروق ئەحمەد) بە KDP.INFO-ی ڕاگەیاند: "پاش ئازادكردنی ناحیەی سلێمان بەگ لەلایەن هێزەكانی پێشمەرگەوە، تاوانە یەك لە دوای یەكەكانی داعش بەرانبەر هاووڵاتیانی سڤیل لەو سنورە ئاشكرا دەبن، سەرچاوەكان ئاماژەیان بە هەبوونی چەند گۆڕێكی بەكۆمەڵ دەکەن لەو سنوورە، پاش ئازادكردنی ناحیەكە ئەو ڕاستیانە سەلمان و تائێستا سێ گۆڕی بەكۆمەڵ دۆزراونەتەوە، یەكەمیان لە نزیك مەفرەقی كفری بوو كە چوار تەرمی تێدا بوون، دووەمیان لەسەر رێگای عەمەل شەعبیئ كۆن كە باس دەكرێت (24) تەرمی تێدا بوو بن، بەڵام ئێمە ڕاستیی ئەو ژمارەیەمان بۆ نەسەلمێندرا، سێیەمیان لە گەڕەكی سەربازییە لە ناو ناحیەكە كە(16) تەرمە تێدا بوو."
لەبارەی ناسنامەی ئەو قوربانیانەی لەو گۆڕە بەكۆمەڵانەدا بوونە، (ڕائید فارووق) گوتی: "قوربانییەكان لە ڕەگەزی جیاوازن، بەڵام زۆربەیان ئەو شۆفێری بەرهەڵگرانەن كە لەلایەن داعشەوە دەستگر كرابوون، بەڵام لە گۆڕەكاندا سەرباز و پۆلیس و كوردیش هەن."
هیوا حوسێن ئەمین

هەواڵی پەیوەندیدار