٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئۆتۆمبێلێکی بۆمبرێژکراو لەکەرکوک تەقیەوە.

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک-kdp.info-  ئۆتۆمێلێکی مینڕێژکراو ئەمشەو لە شاری کەرکووک تەقێندرایەوە، لە ئاکامدا شەش کەس بوونە قوربانی و زیانی ماددی بە دوای خۆیدا هێناوە.
لەمبارەیەوە بەڕێوبەری راگەیاندنی ئاساییشی کەرکووک(فەرھاد حەمەعەلی) بە kdp.info-ی راگەیاند: "لە گەڕەکی ئەڵماس لە ناوەندی شاری کەرکووک ئەمشەو ئۆتۆمبێلێکی بۆمبرێژکراو تەقێندرایەوە، لە ئاکامدا شەش کەس بریندار بوون و نزیکەی 10ئۆتۆمبێلیش سووتان و، زیانیش بە دوکان و خانووی ھاووڵاتیان گەیشتووە."
(فەرھاد حەمەعەلی) گوتیشی: "ھیچ بەرپرسێک بەو شوێنەدا ڕەت نەبووە تا بکرێتە ئامانج، بەڵام ھەندێک دوکانی مەیفرۆشیی لێن، بۆیە ئەگەری ئەوە ھەیە ئەو دوکانانە کرابنە ئامانج."
زیاتر گوتی، لە ئێستادا ھێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوەیش دەستی پێ کردووە.

بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار