٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

داعش 70 زیندانی گولـلەباران كردن.. شەبەک، شیعە و تورکمانی شیعەمەزهەب بوون

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.INFO-  ئەمڕۆ چەكدارانی داعش لە مووسڵ دوای گوازتنەوەیان لە زیندان بۆ یەكێك لە گەڕەكەكانی ناو شاری مووسڵ كە ژمارەیان 70 كەس بوون، بە شیوەیەكی دڕندانە گولـلەباران كران.
بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی 14-ی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ(سەعید مەموزینی) بەKDP.INFO-ی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی زانیاریی گەیشتە دەستمان كە پێش دوو شەو، چەكدارانی تیرۆریستی داعش 70 كەسیان لە زیندان گوازتووەتەوە بۆ گەڕەكی سۆمەر لە رۆژهەڵاتی شاری مووسڵ، لەوێش بە شێوەیەكی دڕندانە گولـلەباران كراون و پاشانیش لە چاڵێكدا شاردوویاننەتەوە."
(مەمموزینی) زیاتر گوتی: "ئەو كەسانەی گولـلەباران كراون، هاووڵاتیی شیعەمەزهەب و توركمانی شیعە و كوردانی شەبەك و پێكهاتەكانی تری ناوشاری مووسڵن."
(سەعید مەموزینی) گوتیشی: "چەكدارانی داعش لە باشیك دەستیان كردووە بە مینرێژكردن و تەقاندنەوەی بارەگا حكوومی و حیزبیەكان و شوینە ئایینییەكان" .
نەشوان بەرزنجی  

هەواڵی پەیوەندیدار