٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سێزدەیەمین كەشتیی نەوتی هەرێمی كوردستان بەرەو بازاڕە جیهانییەكان بە ڕێ كرا

سەرچاوە: KDP.info

ئانكارا-kdp.info- وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەكانی توركیا رایگەیاند، سێزدەیەمین كەشتیی نەوتی هەرێمی كوردستان بار كراوە و بەرەو بازاڕە جیهانییەكان بە ڕێ كراوە. دەشڵێت، ئێستا رۆژانە كوردستان 180 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە دەكات.

وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەكانی توركیا (تانەر یڵدز) گوتی، هەناردەكردنی نەوتی كوردستان بەردەوامە و سێزدەیەمین كەشتیی نەوتی كوردستان بار كراوە و بەرەو بازاڕەكانی جیهان بەڕێ كراوە، حاڵی حازریش رۆژانە كوردستان 180 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە دەكات.
یڵًدز لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا ئاماژەی دا، نابێ لەو چوارچێوەیەدا دەرفەت بە هیچ جۆرە پڕوپاگەندەیەك بدرێ، چونكە كۆماری توركیا خاوەن دەوڵەتێكی یاساییە و هەموو كاروبارەكانی لە چوارچێوەی یاسادا جێبەجێ دەكات.
وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەكانی توركیا بەو جۆرە درێژەی بە قسەكانی دا، "لە ماوەی رابردوودا چەند هەواڵ و راپۆرتێكمان بینی كە باسیان لەوە دەكرد گوایا توركیا لە داعش نەوتی كڕیوە، هەر چەند لە بواری یاساییەوە ئەوانەی ئەو جۆرە هەواڵانە ئامادە دەكەن بەرپرسیار نین، بەڵام پێویستە ئاماژە بەوە بدەم كە توركیا بە هیچ شێوەیەك نەوتی لە داعش نەكڕیوە و سووتەمەنیی فڕۆكەی ڕەوانەی ئیسرائیل نەكردووە، ئەو نەوتەی توركیا دەیكڕێ نەوتی بەغدا و هەولێرە و ئەگەر هەولێر و بەغدا ناتوانن لە نێوان خۆیاندا رێك بكەون، ئەوا هۆكارەكەی توركیا نییە، چونكە نەوتی عێراق لە رێگەی ئەو تەندەرانەوە دەفرۆشرێ كە عێراقییەكان بۆ خۆیان راستەوخۆ ئەنجامیان داون".
هیوا ئەردەلان

هەواڵی پەیوەندیدار