٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بانگهێشتكردنی بۆ موزایەدەی سیاسییە.. وەزیری سامانە سرووشتییەكان ڕوونکردنەوەی داوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.INFO- پەرلەمانتارێكی كوردستان دەڵێت، وەزیری سامانە سرووشتییەكان ڕوونكردنەوەی داوە كە پرسی نرخی بەنزین لە دەستەڵاتی ئەودا نییە و بەڵکە لە دەست ئەنجوومەنی باڵای نەوت و غازە، بۆیە بانگهێشتكردنی بۆ پەرلەمان، بۆ موزایەدەی سیاسی و تاكەكەسییە و لە بەرژەوەندیی گشتیدا نییە.

ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەسەر لیستی پارتیی دیموكراتی كوردستان (نازم هەركی) بە kdp.info-ی راگەیاند، یادداشتێك دراوەتە سەرۆكایەتیی پەرلەمان بۆ ئەوەی لەبارەی گرانبوونی نرخی بەنزینەوە وەزیری سامانە سرووشتییەكان بانگهێشتی پەرلەمان بكرێت، بەڵام وەزیری سامانە سرووشتییەكان ڕوونكردنەوەی داوە كە لە دەستەڵاتی ئەودا نییە و ئەو پرسەیش لە دەست ئەنجوومەنی باڵای نەوت و غازە.

(هەركی) گوتیشی، ئێستا هەرێمی كوردستان لەگەڵ داعش لە شەڕدایە و لە ژێر ئابڵووقەی ئابوورییشدایە، بۆیە پێویستە هەموو لایەك بە بەرپرسیارەتییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو دۆخەدا بكەن، ئەوەی ئێستایش هەندێك لایەن دەیكەن، موزایەدەی سیاسی و تاكەكەسییە، ئەگەر نا بە هیچ شێوەیەك بانگهێشتكردنی وەزیری سامانە سرووشتییەكان لە بەرژەوەندیی گشتیدا نییە.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار