٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سبەی چەکی ئەڵمانیایش دەگاتە دەست پێشمەرگە.. مەشقیشیان پێ دەکەن

سەرچاوە: KDP.info
پێشمەرگە لە ئەرکی پاراستنی بەنداوی مووسڵ. فۆتۆ: ڕۆیتەرز

بەرلین-KDP.INFO-DW-  سبەی یەکەم فڕۆکەی ئەڵمانیا کە چەکی بۆ پێشمەرگە پێ دەگوازێتەوە، دەگاتە هەرێمی کوردستان. گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەو وڵاتەیش دەڵێ، پێشمەرگە لە ئەڵمانیا بۆ بەکاربردنی زریپۆش و مووشەکهاوێژی تانکشکێن لە جۆری میلان کە دەتوانرێ لەسەر شان دابنرێت و جۆری دکەی چەک، مەشقیان پێ دەکرێ.

ئەو گوتەبێژەی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا ڕوونی کردەوە، "کۆی گەشتە ئاسمانییەکانی ئێستا لە ڕێگای بەغداوەن، فڕۆکەچەکهەڵگرەکانیش، بەر لەوەی بگەنە هەولێر و چەک ڕادەستی هێزەکانی پێشمەرگە بکەن، ماوەیەکی کەم دەوەستن."
دەربارەی ئەوەی کە کێن ئەوانەی چەکەکانیان لێ وەردەگرن، ئەو گوتی، هەماهەنگیی تۆکمە لەگەڵ حکوومەتی عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا هەیە.
بەڵام ڕەتی کردەوە، بۆ پشتیوانیی پێشمەرگە لە جەنگی دژ بە داعش، سەربازانی ئەڵمانیایی لە هەرێمی کوردستان بن.

زریان زیاد

هەواڵی پەیوەندیدار