چەکەکانی ئیتاڵیا 10-ی مانگ دەگەن.. بزانە جۆرەکانیان چین

ڕۆما-KDP.INFO- وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا(ڕۆبەرتا پینۆتی)، ئەمڕۆ چوارشەممە بە پەرلەمانی وڵاتەکەی ڕاگەیاند، وڵاتەکەی هەفتەی داهاتوو لە توانایدا دەبێ دەست بە ڕادەستکردنی چەک بۆ هێزەکانی پێشمەرگە بکات.
ئیتاڵیایش هاوشێوەی وڵاتگەلێکی دیکەی ئەورووپایی، بڕیاری دا بڕێک چەکی سووک بۆ هێزەکانی پێشمەرگە بنێرێت.
چەکەکان بریتین لە: 200کڵاشینکۆفی ئۆتۆماتیکی، 2000مووشەکهاوێژ، 950هەزار فیشەک و تەقەمەنیی تر، کە لە کۆگانی خۆی و کۆگاکانی ئەو چەکە ڕووسیاییانەی کە لە جەنگی بالکان دەستیان بەسەردا گیراوە.(پینۆتی) بە پەرلەمانی ڕاگەیاندووە، هاوکاریی لۆجیستیکی بەردەوامە و کاروانی چەکەکانیش کە بەهاکەی دووملیۆن و نیو دۆلارە، لە 10-ی سەپتەمبەر و تەنیا بە گەییشتنی پەیامی ڕێپێدان لە لایەن حکوومەتی عێراقەوە، دەگاتە دەست پێشمەرگە.
زیاتر گوتی، وڵاتەکەی بیر لە شێوازەکانی دیکەی هاوکاریی دەکاتەوە بەو چەکەیش کە وڵاتانی دی، بە هەرێمی کوردستانی دەدەن.
زریان زیاد




