٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دیاریی پێشمەرگە بۆ منداڵانی ئاوارە لە پارێزگای دهۆك، بەردەوامە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.INFO-  هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان لە پارێزگای دهۆك، زیاتر لە 15 هەزار دیاریی بەخشییە منداڵانی ئاوارەی كەمپەكان.
لە پارێزگای دهۆك هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان لە كەمپەكانی بێرسڤا و وارگە و چەند قوتابخانە و كڵێسایەك زیاتر لە 15 هەزار دیاریی بەسەر منداڵانی ئاوارەی ئێزدی و مەسیحی و ئەرمەنییەکاندا دابەش كرد.
تیمی دابەشكردنی دیارییەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان رایانگەیاند، ئەمڕۆ لە پارێزگای دهۆك و دەوبەری زیاتر لە 15 هەزار دیارییان بەخشیوەتە منداڵان و تەئكیدیان كردەوە، ئامانج لەم دیاریانە نیشاندانی بایەخ و گرینگیدانی هێزی پێشمەرگەیە بە منداڵان و ئایندەیان و، هەروەها سڕینەوەی ئەو بارە دەروونییەی لە ئەنجامی ئاوارەیی و ترس و دڵەراوكێ لە هەڕەشەی گرووپە تیرۆریستییەكانەوە تووشی بوونە.
لای خۆیانەوە منداڵانی كەمپەكان، سوپاسی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستانیان كرد و خانەوادەكانیانیش سوپاسی پێشمەرگەیان كرد، كە جگە لە پاراستن و پارێزگاریكردنیان، ئەركی ئەوەشیان كێشاوە، بە دیاریێکی بچکۆلانەیش بێت، خەندە و هیوا بخەنە سەر لێو و دڵی منداڵانەوە.
 

هەواڵی پەیوەندیدار