داعش دەڵێ، 80 چەكداریان بە دەستی پێشمەرگە كوژراون

زوممار-KDP.INFO- ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش ددان بە كوژرانی زیاتر لە 80 چەكداریدا دەنێت.
لە پەیجی فەرمیی ڕێکخراوی تیرۆریستیی دەوڵەتی ئسلامی (داعش)، لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتیی(تیۆتەر)، داعش لە تویتێکیدا، دەڵێت، زیاتر لە هەشتا لە "سەربازانی خەلافەت"-ەکەیان لە شەڕیان لەگەڵ پێشمەرگەدا لە زوممار، کوژراون.
بە بڵاوکردنەوەی ئەم تویتە، داعش ئەو هەواڵانە پشتڕاست دەكاتەوە كە هێزەكانیان لە سنووری زوممار، لەسەر دەستی پێشمەرگە گورزی گەورەیان بەرکەوتووە و بە دەیان كوژراو و برینداریان هەیە، بەڵام لەم هەواڵەدا باسیان لە ژمارەی بریندارەكانیان نەكردووە.
هیوا حوسێن ئەمین




