بەشەبودجە ھەرێم، ڕەنگە ھەفتەی داھاتوو خەرج بکات

ھەولێر-KDP.INFO- بریکاری وەزیری دارایی عێراق پێشبینیی کرد کە، ھەفتەی داھاتوو بەغدا بەشەبودجە ھەرێمی کوردستان خەرج بکات، بەڵام هێشتا نەبووەتە بڕیار و فەرمی نییە.
(د.فازڵ نەبی) بە kdp.infoی راگەیاند: "گفتوگۆکردن لەنێوان شاندی دانوستانکاری ھەرێم و بەغدا بەردەوامە و، یەکێک لە خاڵەکانیش بەشەبودجەی ھەرێمی کوردستان."
(نەبی) ڕوونیشی کردەوە کە ئەگەرچی هێشتا بە فەرمی، بڕیار بۆ خەرجکردنی بەشەبودجەی ھەرێمی کوردستان نەدراوە، بەڵام پێشبینی دەکرێت ھەفتەی داھاتوو بڕیاری لەبارەوە بدرێت.
لای خۆیەوە گوتەبێژی وەزارەتی دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان (دلێر تارق) بۆ kdp.infoگوتی، هێشتا ھیچ نووسراوێکیان لەمباریەوە بە دەست نەگەیشتووە، هاوکات گوتی "ئێمە کار بە نووسراوی فەرمی دەکەین، بەڵام ھیوادارین ئەو دەنگۆیە راست بێت و ھەفتەی داھاتوو بەشەبودجەی ھەرێم خەرج بکرێت."
بڵند ئیبراھیم




