مه‌سروور بارزانی: خاوخلیسكی لە لێدانی داعش، بژارده‌ی دروست نییه

هەولێر-KDP.INFO- ڕاوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاساییشی هه‌رێمی كوردستان(مه‌سروور بارزانی)، ڕایگەیاند، له ئاكامی كه‌مته‌رخه‌میی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له لێدانی ئه‌و گرووپه به‌ربه‌رییه(داعش)، بۆشایی دروست بوو، بۆیه خاوخلیسكی، بژارده‌ی دروست نییه، كه جیهانی ئازاد پێشكه‌شی بكات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ڕاوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاساییشی هه‌رێمی كوردستان(مه‌سروور بارزانی)، پێشوازی له سه‌رۆكی لیژنه‌ی سه‌ربازی له سێناتی ئه‌مه‌ریكا، سێناتۆر (كارڵ لێڤن) و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له‌دیدارێكدا گفتوگۆ له‌باره‌ی په‌ره‌سه‌ندنه ئه‌منییه‌كانی عێراق و كوردستان و هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی هاوبه‌شی عێراقی فیدراڵ كرا. پاشان (مه‌سروور بارزانی) وێڕای به‌خێرهینانی شاندی میوان، بڕیاره‌كه‌ی (سه‌رۆك باراك ئۆباما)-ی به وه‌شاندنی گورزی ئاسمانی بۆ پاراستنی كوردستان، به بڕیارێكی بوێر نرخاند و جه‌ختی كرده‌وه، په‌ره‌سه‌ندنه‌كان فراوانكردنی جیۆگرافیای ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ده‌خوازن.
له‌باره‌ی شه‌ڕی پێشمه‌رگه دژ به تیرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، (مه‌سروور بارزانی) ئاماژه‌ی دا، كه ئه‌م شه‌ڕه پێویستی به هه‌وڵی هاوبه‌شی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و پڕچه‌ككردن و مه‌شقكردن به هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان هه‌یه و گوتی: "بۆ ئه‌م شه‌ڕه ئێمه پێویستمان به چه‌كی قورس و مه‌شق و یارمه‌تیی دارایی هه‌یه."
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاساییشی هه‌رێمی كوردستان گوتی: "له ئاكامی كه‌مته‌رخه‌میی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له لێدانی ئه‌و گرووپه به‌ربه‌رییه، بۆشایی دروست بوو، بۆیه خاوخلیسكی، بژارده‌ی دروست نییه، كه جیهانی ئازاد پێشكه‌شی بكات"، هه‌روه‌ها باسی له بوونی ئه‌و هه‌زاران تیرۆریسته بیانیانه‌ی ناو داعش و مه‌ترسییه‌كانی كرد و رایگه‌یاند، "هه‌زاران تیرۆریستی بیانی بۆ په‌یوه‌ندیكردن به داعش، روویان له ناوچه‌كه كردووه و، دواجار ئه‌وانه ده‌بنه هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئاساییشی وڵاته‌كانیان به وڵاتانی ئه‌ورووپایشەوە."
له‌كۆتایی دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا باسیان له په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان كوردستان و وڵا‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كرد و له‌سه‌ر به‌رده‌وامیی دیالۆگ و رێوشوێنه‌كان كۆك بوون كه، ئه‌مه‌ریكا بۆ دابینكردنی هاوكاریی زیاتر بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌یانگرێته‌به‌ر. هه‌روه‌ها جه‌خت له‌سه‌ر په‌له‌كردن له چاره‌سه‌ری گرفتی Tier 3 كرا و سێناتۆر (لێڤن) هاوڕا بوو، كه پێویسته ئه‌مه زوو چاره‌سه‌ر بكرێت.




