٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

داعش مەزارێكی دیكەی لە مووسڵ تەقاندەوە

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-kdp.info- سەرچاوەیەك لە پارێزگای مووسڵ ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چەكدارانی داعش مەزاری (شێخ شیت)ـیان تەقاندووەتەوە.

سەرچاوەیەك لە پارێزگای مووسڵ بە "سۆمەریە نیوز"ـی گوت، رێكخراوی تیرۆریستیی داعش مەزاری (شێخ شیت)ـیان لە ناوچەی مەیدان لە ناوەڕاستی مووسڵ، لە رێی بۆمبی چێندراو و بەرمیلی بۆمبڕێژكراوەوە تەقاندووەتەوە.

سەرچاوەكە كە ناوی ئاشكرا نەكراوە، ئەوەیشی خستە ڕوو كە دوای تەقاندنەوەی، مەزارەكە بە تەواوەتی ڕووخاوە.
هاوكات ئێوارەی دوێنێ داعش مزگەوت و مەزاری (عەبدوڵڵا باقر ئەلحوسێن)ـیان لە رۆژئاوای مووسڵ تەقاندەوە.

بڵند ئیبراهیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار