تیمەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە خزمەتكردنی خێزانە ئاوارەكان بەردەوامن

دهۆك-kdp.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە درێژەی هەڵمەتەكانیدا لە دهۆك و شەقڵاوە و زاویتە و كەمپی بەحركە، جگە لە دابینكردنی پێداویستی و ژەمەخۆراك بۆ پەنابەران، هاوكات لە زاویتە دەستی بە دابەشكردنی خۆراك بەسەر 2000 خێزانی پەنابەری شنگال و دەوروبەریدا كرد، لە كەمپی بەحركەیش ژەمەخۆراكی نیوەڕۆ و ئێوارە بۆ 3300 كەس دروست دەكات.
رۆژی 3/9/2014 تیمەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە شاری دهۆك كۆمەك و یارمەتی و خۆراكیان بەسەر پەنابەراندا دابەش كرد و لە هەڵمەتێكیشدا لە شارۆچكەی زاویتە، خۆراكی وشكیان بەسەر 2000 هەزار خێزانی پەنابەری شنگالدادابەش كرد، پێداویستییەكانیش بریتی وون لە (برنج، ئارد، نیسك، شەكر، زەیت، پاقلەمەنی، دۆشاوی تەماتە و شەعریە...هتد). هاوكات هەر لە درێژەی چالاكییەكاندا تیمێكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی هەستان بە دابەشكردنی پێداویستی بۆ 250 ئافرەت لە زاویتە.
لە شارۆچكەی شەقڵاوەیش بەپێی خشتەیەكی یەك مانگی، دەست كراوە بە دابەشكردنی خۆراكی مانگی دووەم بەسەر 7 هەزار خێزانی پەنابەردا كە رۆژانە 1500 خێزان بەشەخۆراكی مانگێكی تەواو وەردەگرن كە بریتییە لە 72 كیلۆگرام لە خۆراكی جۆراوجۆرو لەقوتوونراو.
لەلایەكی دیكەوە و لە كەمپی بەحركە، ئۆفیسی دەزگای خێرخوازیی بارزانی رۆژانە لە رێگەی خواردنگەیەكەوە دوو ژەم خواردن بۆ زیاتر لە 3300 كەس دروست دەكات و بەسەریاندا دابەشی دەكات. هاوكات لەپیرزین دەست كراوە بە دابەشكردنی كۆمەك و هاوكاریی جۆراوجۆر بەسەر 35 خێزانی ئاوارەدا كە ئەم پێداویستیانەیان بەسەردا دابەش كردوون: (دۆشەك، بەتانی، لێفە، چەكمەجە، ئازووقە، لایت شەحن، خاولی، جلیكان، شیر و حەفازە، تایت).

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
