٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەمەریکا پشتیوانیکردنی لە هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.. ئەم ئێوارەیە یەکەم کاروانی هاوکارییان گەییشتە هەولێر

سەرچاوە: KDP.info
ئەو فڕۆکە ئەمەریکاییەی هاوکاریی مرۆیی گەیاندە هەولێر. فۆتۆ: دڵشاد حوسێن

هەولێر-KDP.INFO-  ئەم ئێوارەیە، یەکەم فڕۆکەی ئەمەریکایی کە شەست تۆن هاوکاریی مرۆیی هەڵگرتبوو، گەییشتە هەولێر.

کۆنسووڵی گشتیی ئەمەریکا لە هەولێر(جۆزێف بنکتۆن) لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، کە لە فڕگەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆی ساز درا وKDP.INFO لەوێ ئامادە بوو، ڕایگەیاند، "لە سەرتای ئەمساڵەوە، نزیکەی ملیۆنێک و شەشسەدهەزار عێراقی لە ناوچە جیاکان ئاوارە بوون، هەرێمی کوردستانیش بەشی زۆری ئەو ئاوارانەی وەرگرتوون."
زیاتر گوتی، "ئەو فڕۆکە ئەمەریکاییەی گەییشتووەتە هەولێر، شەست تۆن هاوکاریی مرۆیی هێناوە کە لە لایەن تیمی سەر بە ئاژانسی گەشەپێدانی نێودەوڵەتیی ئەمەریکاییەوە پێشەکش کراوە، وەک بەدەبگەوەهاتنی ئەو تیمەیە بۆ کارەساتە مرۆییەکان"، جەختیشی کردەوە لە "پابەندبوونی واشنتن بە هاوکاریکردنی لێقەوماو و ئاوارەکان و هاوکات پشتیوانیی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان."
شیاوی ئاماژەیە، وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان(ساماڵ خدر)، لە مەراسیمی وەرگرتنی هاوکارییە مرۆییەکەی ئەمەریکا ئامادە بوو، ئەو وەزیرەی هەرێم بە ناوی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمەوە سوپاسی ئەمەریکای کرد لە پشتیوانییە بەردەوامەکانی."

دڵشاد حوسێن - زریان زیاد

هەواڵی پەیوەندیدار