ئەلبانیا چەکی بۆ پێشمەرگە ڕەوانە کرد

بەغدا-KDP.INFO- حکوومەتی ئەلبانیا ئەمڕۆ ڕەوانەکردنی چەند بارهەڵگرێکی چەکی سووک و تەقەمەنی بۆ هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، وەک هاوکاریێک بۆ هێزەکانی پێشمەرگە بۆ شەڕی دژ بە داعش.
مێدیای ئەڵمانیا ئاماژە بە بەیاننامەیەکی حکوومەتەوە ئەو وڵاتە، ڕایگەیاندووە کە، بۆ بەدەنگەوەچوونی داوای ئەمەریکا لە بەشداریکردن لە کۆششی نێودەوڵەتی، لەپێناو بەرگرتن بە پێشڕەویی زیاتری داعش کە لە شاری مووسڵ خۆی قایم کردووە، چەک بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت.
بەپێی بەیاننامەکەی حکوومەتی ئەلبانیا، یەکەم کاروانی چەک و پێداویستی سەربازی، دوێنێ دووشەممە ڕەوانە کراوە و 22ملیۆن پارچە لەخۆ دەگرێت کە کڵاشنیکۆف و 23 هەزار مووشەکی جۆراوجۆرن.
پێشتر وەزیری بەرگریی ئەمەریکا ڕایگەیاندبوو، واشنتن داوای لە هاوپەیمانانی کردووە، لە کۆششی نێودەوڵەتی بۆ وێرانکردنی پێگەکانی دەوڵەتی ئیسلامی بەشداری بکەن، بە هۆی ئەم داوایەی ئەمەریکاوە، حەوت وڵات بەدەم داواکەیەوە چوون.
زریان زیاد




