٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بەغدا: ڕێگای ستراتیژیی کەرکووک-بەغدامان لە داعش پاک کردەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.INFO-  بەرپرسێکی عێراقی ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند، هێزەکانی سوپای عێراق توانیویانە ڕێگای سەرەکیی نێوان کەرکووک – بەغدا، لە چەکدارانی داعش پاک بکەنەوە و بە تەواوی کۆنترۆڵی بکەنەوە.
تەلەڤزیۆنی عێراقییە، لە زاری بەڕێوەبەری پۆلیسی دیالە، لیواڕوکن(جەمیل شەممەری)-یەوە گوازتوویەتییەوە، "بەم نزیکانە داعش بە تەواوی لە سنووری پارێزگای دیالە کۆتاییان دێ"، ئاماژەیشی دا، "دەستگاکانی ئاساییش و پۆلیس و سوپا، بە پشتیوانیی هێزی میللی، لە پاککردنەوەی ڕێگای ستراتیژیی بەغدا-کەرکووک، کە زیاتر لە دوو مانگە بە هۆی ڕووداوەکانی ئەم دواییەوە داخرابوو، سەرکەوتن."

زریان زیاد
 

هەواڵی پەیوەندیدار