پێداویستی و دیاریی جۆراوجۆر بەسەر 1200 خێزان و منداڵی كەمپی بەحركەدا دابەش كرا

هەولێر-kdp.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە درێژەی هەڵمەتەكانیدا لە دهۆك و شەقڵاوە و كەمپی بەحركە جگە لە دابینكردنی پێداویستی و ژەمەخۆراك بۆ پەنابەران، هاوكات لە زاویتە 2000 خێزانی پەنابەری شنگال هاوكاری دەكات، لە كەمپی بەحركەیش دیاری و پێداویستی بەسەر 1200 منداڵ و خێزاندا دابەش كرد.
رۆژی 2/9/2014 تیمەكانی دەزگای خێرخوازیی لە هەڵمەتێكدا لە شارۆچكەی زاویتە هەستان بە دابەشكردنی خۆراكی وشك بەسەر 2000 هەزار خێزانی پەنابەری شنگالدا، پێداویستییەكانیش بریتی وون لە (برنج، ئارد، نیسك، شەكر، زەیت، پاقلەمەنی، دۆشاوی تەماتە و شەعریە...هتد).
لە شارۆچكەی شەقڵاوەیش بەپێی خشتەیەكی یەك مانگی دەست كراوە بە دابەشكردنی خۆراكی مانگی دووەم بەسەر 7 هەزار خێزانی پەنابەردا كە رۆژانە 1500 خێزان بەشەخۆراكی مانگێكی تەواو وەردەگرن كە بریتییە لە 72 كیلۆگرام لە خۆراكی جۆراوجۆر و لەقوتوونراو.
لەلایەكی دیكەوە و لە كەمپی بەحركە ئۆفیسی دەزگای خێرخوازیی بارزانی رۆژانە لە رێگەی خواردنگەیەكەوە دوو ژەم خواردن بۆ زیاتر لە 3200 كەس دروست دەكات و بەسەریاندا دابەشی دەكات، هەروەها لە هەڵمەتێكدا دەست كرا بە دابەشكردنی سێت قاپ و قاچاخ و تەباخی نەفت بەسەر 600 خێزاندا هاوكات شیر و حەفازە و ئاوی خواردنەوە و دیاری و یاریی منداڵان بەسەر 600 منداڵی كەمپەكەدا دابەش كران.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
