٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بە هۆی گردبوونەوەی كەسوكاری قوربانیانی سپایكەرەوە، هێشتا پەرلەمان نەیتوانیوە كۆ ببێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-kdp.info-  بە هۆی گردبوونەوەی كەسوكاری قوربانیانی سەربازگەی سپایكەر لە بەردەم پەرلەمان و چوونی بەشێكیان بۆ ناو پەرلەمان، تا ئێستا پەرلەمان نەیتوانیوە كۆبوونەوەی ئاساییی خۆی، گرێ بدات.

ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی پارتیی دیموكراتی كوردستان (نەدا عەنتەر) بە kdp.info-ی راگەیاند، بڕیار بوو ئەمڕۆ سەعات 11-ی پێشنیوەڕۆ پەرلەمان كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام بدات، بەڵام بە هۆی گردبوونەوەی كەسوكاری قوربانیانی سەربازگەی سپایكەر، هێشتا كۆبوونەوەكە ئەنجام نەدراوە و دیاریش نییە ئەمڕۆ ئەنجام دەدرێت یاخود بۆ رۆژی پێنجشەممە دوا دەخرێت.

(نەدا) گوتیشی، "بەشێك لە پەرلەمانتاران چوونەتە ناو پەرلەمان و ئێمەیش هەندێك لە پەرلەمانتاران هێشتا نەمانتوانیوە بچینە پەرلەمان، بەڵام ئێستا وردە وردە رەوشەكە ئارامتر بووەتەوە".

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار