٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

زیاتر لە 38 هەزار ئاوارە لە بەردەڕەش نیشتەجێن

سەرچاوە: KDP.info

بەردەڕەش-kdp.info- لە دوای رووداوەكانی پارێزگای مووسڵ  و هێرشەكانی رێكخراوێ تیرۆرستیی داعش، زیاتر لە 38 هەزار كەس ئاوارەی شارۆچكەی بەردەڕەش بوون.


بەرپرسی راگەیاندنی  قایمقامییەتی شارۆچكەی بەردەڕەش (حیكمەت مەولوود) بە kdp.info-ی راگەیاند، لە دوای  رووداوەكانی پارێزگای مووسڵ و هێرشی تیرۆرستانی داعش، زیاتر لە 38 هزار كەس  كە لە 4100 خێزان پێك هاتوون، لە پارێزگای مووسڵەوە ئاوارەی شارۆچكەی بەردەڕەش بوون و لە سەنتەرێ قەزاكە و ناحیە و گوندەكانی سەر بە بەردەڕەش نیشتەجێ بوون.

(حیكمەت) گوتیشی، رۆژانە لە لایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستان و رێكخراوە بیانی و ناحكوومییەكان و هەروەها هاووڵاتیانی خێرخوازەوە یارمەتی بەسەر ئاوارەكاندا دابەش دەكرێت.

ساڵح محەممەد تەیرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار