٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

قۆناخی چارەسەری پرسی كورد كەوتە نێو بەرنامەی کاری حكوومەتی توركیاوە

سەرچاوە: KDP.info
سەرۆكوەزیرانی توركیا (ئەحمەد داوودئۆغڵو)

ئانکارا-KDP.INFO-  قۆناخی چارەسەری پرسی كورد وەكو پڕۆژەیەكی سیاسی بۆ جاری یەكەم بە فەرمی كەوتە نێو بەرنامەی کاری حكوومەتی توركیاوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆكوەزیرانی توركیا لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە بەرنامەی حكوومەتی نوێی توركیای پێشكەش كرد و ئاماژەی بەوە كرد، كە حكوومەتی نوێی توركیا هەوڵی داوە كە بەپێی پێداویستییەكانی سەردەم بەرنامەیەك كە خزمەتی هەموو لایەك بكات، ئامادە و پێشكەش بكات.
سەرۆكوەزیرانی توركیا (ئەحمەد داوودئۆغڵو) هەورەها ئاماژەی دا كە، "قۆناخی چارەسەری پرسی كورد، یەك لەو پڕۆژە سیاسییە گرینگانەی حكوومەتی توركیایە كە بە هەموو توانایەكەوە هەوڵ بۆ سەرخستنی ئەو پڕۆژەیە دەدەین."
لەلایەكی دیكەوە زانرا كە جێگری سەرۆكوەزیرانی توركیا (بولەند ئارنج) خراوەتە شوێنی جێگری پێشووی سەرۆكوەزیرانی پێشووی توركیا (بەشیر ئاتالای) كە بەرپرسی كاروباری قۆناخی چارەسەری پرسی كورد بوو و لەمەودوا (بولەند ئارنج) وەكو رێكخەری قۆناخی چارەسەری ئەو قۆناخە بەڕێوە دەبات.

هیوا ئەردەلان

هەواڵی پەیوەندیدار