٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

نۆ هەنگاوە گرینگەكەی قۆناخی چارەسەری ئاشكرا كران.. نووسینگەیەك بۆ (ئۆجەلان) دادەمەزرێنرێت

سەرچاوە: KDP.info
ڕێبەری زیندانیکراوی پارتیی کرێکارنی کوردستان(عەبدوڵلا ئۆجەلان)

ئانکارا-KDP.INFO-  ئەو نۆ هەنگاوە گرینگانەی قۆناخی چارەسەری كە حكوومەتی توركیا و (ئۆجەلان) لەسەریان رێك كەوتوون ئاشكرا كران.

لە چوارچێوەی دانوستانەكانی نێوان حكوومەتی توركیا و ڕێبەری زیندانیکراوی پارتیی کرێکارنی کوردستان(عەبدوڵلا ئۆجەلان)، بۆ چارەكردنی پرسی كورد، دەركەوت كە، هەر دوولا لە سەر نۆ خاڵی گرینگ بۆ بەرەوپێشبردن و بە ئەنجامگەیاندنی قۆناخی چارەسەری رێك کەوتوون.
لەمبارەوە ماڵپەڕی ئاژانس خەبەری توركیا بڵاوی كردەوە كە هەر یەك لە حكوومەتی توركیا و ڕێبەری زیندانیکراوی پەكەكە (ئۆجەلان) لەسەر نۆ خاڵی گرینگ رێك كەوتوون كە بریتن لە، حكوومەتی توركیا داوای پەشیمانبوونەوە لەو ئەندامانەی پەكەكە ناكات كە دەگەڕێنەوە توركیا، لە كۆتاییدا پێویستە پەكەكە بە یەكجاری چەكەكانی دابنێت، لە چوارچێوەی پڕۆسەی دانوستانەكاندا، دەبێت شاندی حكوومەتی توركیا سەردانی قەندیلیش بكا و لەگەڵ بەرپرسانی پەكەكەدا راستەوخۆ گفتوگۆ بكات.
سەرچاوەكە هەروەها بڵاوی كردوە كە حكوومەتی توركیا بڕیاری داوە سیستمی ئیمراڵی بگۆڕێت، نووسینگەیەك بۆ (ئۆجەلان) دابمەزرێنێت و سكرتاریەتێكیشی بۆ دابنێت، دواتر پێویستە هێزەكانی پەكەكە وردە وردە دەست بە كێشانەوە بكەن، لەگەڵ دەستپێكردنی كێشانەوەی هێزەكانی پەكەكە لە سەر سنوورەكانی توركیایش، نووسینگەیەكی تایبەت بەو كەسانە دەكرێتەوە كە دەگەڕێنەوە بۆ توركیا، هەروەها شاندی حكوومەتی توركیا دەبێت لەگەڵ بەرپرسانی پەكەكەدا لە ئەوروپایش راستەوخۆ گفتوگۆ بكات و لە كۆتاییشیدا پێویستە هەنگاو بە هەنگاو سیستمی پاسەوانی گوند (جاش) هەڵبوەشێنرێتەوە.

هیوا ئەردەلان

هەواڵی پەیوەندیدار