٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

مێرکڵ: 400 ئەڵمانیایی لە نێو داعشن.. ڕۆژێک دێت ئەو چەکدارانە بگەڕێنەوە و، هێرش بۆ سەر شارە ئەورووپاییەکان ئەنجام بدەن

سەرچاوە: KDP.info
ڕاوێژکاری ئەڵمانیا(ئەنگێلا مێرکڵ) و وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی(فرانک ڤاڵتەر شتاینمایر)، تۆقە دەکەن.

هەولێر-KDP.INFO-  ڕاوێژکاری ئەڵمانیا(ئەنگێلا مێرکڵ) داکۆکی لە بڕیاری دانی چەک بە هێزەکانی پێشمەرگە دەکات و پێی وایە کە ئەمە خزمەت بە ئەورووپا دەکات. ئاشکرایشی کرد کە، نزیکەی 400 هاووڵاتیی ئەڵمانیایی، چوونەتە ڕیزی چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی دەوڵەتی ئیسلامییەوە، لە عێراق و سووریا، مەترسیی خۆیشی نەشاردەوە لەوەی، "ڕۆژێک دێت ئەو چەکدارانە بگەڕێنەوە و، هێرش بۆ سەر شارە ئەورووپاییەکان ئەنجام بدەن."

ڕاوێژکاری ئەڵمانیا(ئەنگێلا مێرکڵ) داکۆکی لە بڕیاری دانی چەک بە هێزەکانی پێشمەرگە دەکات و پێی وایە کە ئەمە خزمەت بە ئەورووپا دەکات. ئەمە لە کاتێکدایە کە سەرباری کۆکبوونی کۆی لایەنە سیاسییەکانی ئەڵمانیا پێوەست بەوەی کە دۆخی عێراق مەترسیدارە، بەڵام هەموویان بۆ ناردنی چەک بۆ ناوچەکە تەبا نین.
چاودێران باوەڕیان وایە، بڕیاری ناردنی چەک بۆ کورد، کە بەرەوڕووی داعش بوونەتەوە، وەرچرخانێکی قووڵە لە ەهڵوێستی ئەڵمانیا پێوەست بە جەنگی دەرەکی. لە کۆتاییی دووەم جەنگی جیهانییەوە، حکوومەتەکانی ئەڵمانیا بە بڕیاری نەناردنی چەک بۆ ناوچە قەیراناوییەکان، پرسەکە هەرچۆنێک بێت، پابەند بوون.
دۆخی ئێستای دانی وەها بڕیارێکی پێویستە، ئەمە بە گوتەی ڕاوێژکاری ئەڵمانیا(ئەنگێلا مێرکڵ)، کە لەڕێیەوە، ئەمڕۆ لە پەرلەمان، داکۆکی پێ لەو بڕیارە کرد، کە پێوەستە بە ناردنی چەک بۆ کوردانی عێراق، ڕاانیشی کردەوە کە، ئەم بڕیارە خزمەت بە ئاساییشی ئەورووپا دەکات کە لەبەردەم مەترسیدایە.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئاشکرای کرد، نزیکەی 400 هاووڵاتیی ئەڵمانیایی، چوونەتە ڕیزی چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی دەوڵەتی ئیسلامییەوە، لە عێراق و سووریا، کە هەڕەشە لە ئاساییشی  تەواوی ناوچەکە دەکەن. هاوکات، مەترسیی خۆیشی نەشاردەوە لەوەی، "ڕۆژێک دێت ئەو چەکدارانە بگەڕێنەوە و، هێرش بۆ سەر شارە ئەورووپاییەکان ئەنجام بدەن."

زریان زیاد

هەواڵی پەیوەندیدار