٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پێشمەرگە سلێمان بەگ و ئینكجەیشی ئازاد كرد

سەرچاوە: KDP.info

خورماتوو-تایبەت بە KDP.INFO- ئەمڕۆ هێزەكانی پێشمەرگە هێرشێكیان بۆ پاككردنەوی سلێمان بەگ و ئینکجە لە چەكدارانی تیرۆرستی داعش دەست پێ كرد و ئێستا ئەو دوو شارەدێیە ئازاد كراون.

بەڕێوەبەری ئاساییشی دووزخورماتوو رائید (فارووق ئەحمەد) بە KDP.INFO-ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ هێزەكانی پێشمەرگە هێرشێكیان بۆ سەر چەكدارانی تیرۆرستی داعش لە شارەدێی سلێمان بەگ و شارەدێی ئینکجە بەرپا كرد و توانییان ئەم دوو شارەدێیە بە تەواوی لە چەكدارانی تیرۆرستی داعش پاك بكەنەوە.

رائید (فارووق) گوتیشی، ئێستا رێگەی نێوان كەركووك – بەغدایش لە ژێر كۆنتڕۆڵی هێزی پێشمەرگەدایە و تەنیا مەترسیی ئەوە دەكرێت لە رێگاكەدا مین و بۆمب دانرابن، بۆیە تیمەكان سەقاڵی گەڕانن بۆ ئەوەی پووچەڵیان بكەنەوە.

نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار