٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

باشیك.. داعش لە دانانی بۆمب بەردەوامە و پێشمەرگەیش هاوەنبارانیان دەكات

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-kdp.info- بەرپرسێكی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە میحوەری باشیك دەڵێت، ئەمڕۆ هێزی پێشمەرگە لە دەڤەری باشیك داعشیان هاوەنباران كرد و لە ئاكامدا چەكدارێك كوژرا و سێی دیكەیش بریندار بوون.

بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە میحوەری باشیك (سەعید مەموزینی) بە kdp.info-ی راگەیاند، چەكدارانی داعش لە دانانی بۆمب لە سنووری ناحیەی باشیك بەردەوامن و ئەمڕۆیش بۆمبێك لەناو سەنتەری باشیك بە چەكدارانی داعشدا تەقییەوە و لە ئاكامدا سێ چەكدار كوژران.
(مەموزینی) گوتیشی، هەر ئەمڕۆ هێزی پێشمەرگە چەكدارانی داعشیان هاوەنباران كرد و لە ئاكامداچەكدارێك كوژرا و سێی دیكەیش بریندار بوون.
ڕوونیشی كردەوە كە، هەر ئەمڕۆ پێنج چەكداری داعش لەلایەن گرووپێكەوە لەناو مووسڵ كوژراون.

بڵند ئیبراهیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار