٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

مانگی رابردوو هەزار و 420 كەس لە عێراق كوژراون

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-kdp.info- رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان ئاماری قوربانیانی مانگی رابردوو بڵاو دەكاتەوە و بەپێی ئامارەكەیش هەزار و 420 كەس كوژراون.

لە ئامارێكی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكاندا هاتووە، جگە لە كوژرانی420 كەس لە عێراق، هەزار و 370 عێراقیی دیكە بریندار بوون و 600 هەزار كەسیش لە ترسی هەڕەشەكانی تیرۆرستان هەڵاتوون و بۆ ئەو ناوچانە ئاوارە بوونە كە لە ژێر دەسەڵاتی پێشمەرگەدان.

هاوكات باس لەوەیش كراوە كە، داعش ڕووبەرێكی فراوانی خاكی عێراقی لە مانگی حوزەیرانەوە تاوەكو ئێستا كۆنتڕۆڵ كردووە.

ئەمەیش لە كاتێكدایە، لە مانگی تەمووزدا هەزار و 737 كەس كوژرابوون كە زۆرینەیان هاووڵاتیی مەدەنی بوون و لە مانگی حوزەیرانیشدا 2 هەزار و 400 كەس كوژرابوون.

بڵند ئیبراهیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار