شاندی قوتابیانی ئەڵمانیا نەبەردیی پێشمەرگە و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆرستانیان بەرز نرخاند

هەولێر-kdp.info- لە كۆبوونەوەی نێوان بەرپرسی ڕێكخراوە جەماوەرییەكانی پارتیی دیموكراتی كوردستان و شاندی قوتابیانی ئەڵمانیادا، نەبەردی و ئازایەتیی پێشمەرگەی كوردستان لە پاراستنی ناوچەكە و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆرستان بەرز نرخێندرا.
بەرپرسی ڕێكخراوە جەماوەرییەكانی پارتیی دیموكراتی كوردستان (ساسان عەونی)، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە پێشوازیی لە شاندێكی قوتابیانی وڵاتی ئەڵمانیا كرد.
لە كۆبوونەوەیەكدا باس لە بارودۆخی ئێستای كوردستان و ناوچەكە كرا و سوپاسی خەڵكی كوردستان بە تەواوی چین و توێژەكانەوە بۆ هاوكارییەكانی حكوومەتی ئەڵمانیا، بە شاندەكە ڕاگەیەنرا.
شاندی میوان نەبەردی و ئازایەتیی پێشمەرگەی كوردستانیان لە پاراستنی ناوچەكە و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆرستان بەرز نرخاند و هاوكات خۆشحاڵیی خۆیان بە سەركەوتنی كوردستان لە پێشوەچوون و ئاوەدانكردنەوە دەربڕی.
شایەنی گوتنە، هەریەك لە سكرتێر و ئەندامانی سكرتارییەتی یەكیەتیی قوتابیانی كوردستان یاوەری شاندەكە بوون.
كەنعان بەهادین

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
