٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

یوئێن: عێراق و داعش تاوانی جەنگ و مرۆییان ئەنجام داون

سەرچاوە: KDP.info

ژنێف-KDP.INFO-  گەورەبەرپرسانی یوئێن، لە میانەی کۆبوونەوەیەیکی بەپەلە دەربارەی قەیرانی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە ڕایانگەیاند، چەکدارە ئیسلامییەکان و هێزەکانی حکوومەتی عێراق، هاووڵاتیی سڤیلیان کوشتووە و لە ماوەی ئەو سێ امنگەی قەیرانەدا کاری مەرتسیداریان ئەنجام داوە.
ئەندامی کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە ەنتەوە یەکگرتووەکان(فلاڤیا بانسێری)، لەو کۆبوونەوەیەی ئەمڕۆی یوئێن ڕایگەیاند، بەڵگەی بەهێز هەن کە، چەکدارانی ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی و ئەو گرووپانەیشی سەر بە ئەون، خەڵکیان کوشتووە و هیی دیکەیشیان ناچار کردوون، ئایینیان بگۆڕن، هەروەها خەڵکیان ئازار داوە ڕفاندوویانن و دەستدرێژییشیان کردووەتە سەریان.
زیاتر گوتی، پۆلیسی عێراقییش، خەڵکی ئیعدام کردووە و هێزەکانی عێراقیش شارەکانیان بۆردوومان کردوون و بە هۆی بۆردوومانی فڕۆکە شەڕکەرەکانیانەوە، خەڵکێکی سڤیلی زۆریان کوشتوون.
ئاماژە بەو تاوانانەی کە هەردوو لای قەیران، گوتی، "ئاستی هێرشی بەرنامە بۆ داڕێژراو و بەئەنقەست، گەییشتووەتە تاوانەکانی جەنگ و تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی. خەڵكێک هەن ئەو تاوانانەیان ئەنجام داون و سەرکردە و بەرپرسیشیان تێدان."
نیگەرانیی خۆیشی لەوەی بەسەر مەسیحی، ئێزدی و تورکمان و..دا هاتووە، دەر بڕی کە لە لایەن دەوڵەتی ئیسلامییەوە دووچاری بوون.
گوتیشی، "ئەو ڕاپۆرتانەی کە پێمان گەیشتوون ئاشکرای دەکەن کە، کاری نامرۆیی وەها ئەنجام دراون کە لە سەرووی وێناکردنەکانەوەن. بەو چەوساندنەوەیەی ڕوو دەدات، هەست بە نیگەرانیێکی زۆر دەکەم."

زریان زیاد
 

هەواڵی پەیوەندیدار