٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پێشمەرگە چووە سلێمان بەگەوە.. زیاتر لە سیی گوند ڕزگار کراون

سەرچاوە: KDP.info

سلێمان بەگ-KDP.info-  پاش شەڕێكی قورس لە نێوان هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراق لەلایەك و چەكدارانی داعش لەلایەكی ترەوە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، هێزە هێرشبەرە نیشتمانییەكان چوونە نێو ناحیەی (سلێمان بەگ)-ەوە.
سەرچاوەیەك لە بەرەكانی شەڕ بە-KDP.info-ی ڕاگەیاند: "هەرلە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە، هێزێكی هاوبەش كە لە هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراق و خۆبەخشە شیعەكان پێك هاتبوون، هێرشێكی بەرفراوانیان بۆ سەر مۆڵگەكانی داعش لە سنوری قەزای خورماتوو بەرپا كرد، لە ئاكامدا توانرا جگە لە شكاندنی گەمارۆی (70) ڕۆژەی ناحیەی ئامرلی، زیاتر لە (30) گوندیش لە سنووری ناحیەكانی (ئامرلی) و (سلێمان بەگ) لە چەكدارانی داعش پاك بكەنەوە، لە ئێستایشدا هێزەكانی پێشمەرگە گەییشتوونەتە سەنتەری ناحیەی سلێمان بەگ."
زیاتر گوتی: "بەردەوام هێزەكانی پێشمەرگە لە پێشڕەویدان و هیزەكانی داعش بەرەو حەوزی حەمرین هەڵدێن، پێشبینی دەكەین لە چەند سەعاتی داهاتوودا تەاوی ناحیەكە، بكەوێتە دەست هێزە هاوبەشەكان."
هیوا حوسێن ئەمین

هەواڵی پەیوەندیدار