٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سوپاسالاری توركیا: سوپا خۆی تێكەڵی قۆناخی چارەسەری ناكات

سەرچاوە: KDP.info
سوپاسالاری توركیا (نەجەدەت ئۆزەل)

ئانکارا-KDP.INFO-  سوپاسالاری توركیا (نەجەدەت ئۆزەل) گوتی، قۆناخی چارەسەری، پڕۆژەیەكی سیاسیی حكوومەتە و سوپا خۆی تێكەڵی ئەو پڕۆژەیە ناكات.

سەرۆكئەركانی سوپای توركیا (نەجدەت ئۆزەل) لە میانی بەشداریكردنی لە رێوەڕەسمێكدا لە ئانکارا، رایگەیاند كە، سوپای توركیا پشتگیری لە قۆناخی چارەسەری پرسی كورد دەكات، بەڵام خۆی تێكەڵی ئەو قۆناخە ناكات.
(ئۆزەل) گوتی: "قۆناخی چارەسەری پرسی كورد، پڕۆژەیەكی دەستەڵاتی سیاسیی توركیایە و لە چوارچێوەی سنوورە دەستوورییەكاندا جێبەجێ دەكرێت، سوپا خۆی ناخاتە نێو كاروباری سیاسییەوە، بەڵام ئەوەی بە سوپا بكرێت جێبەجێ دەكات."
(ئۆزەل) هەورەها ئاماژەی دا، كە ئەركی سوپای توركیا پاراستنی سنوورەكانی توركیا و ئارامی و ئاساییشی وڵات و هێڵە سوورەكانی توركیایە، ئەگەر رۆژێك بێت و ببینرێت كە هێڵە سوورەكانی توركیا ڕووبەڕووی مەترسی بوونەتەوە، ئەوا سوپا وەك رابردوو، ئەركی خۆی جێبەجێ دەكات."

هیوا ئەردەلان

هەواڵی پەیوەندیدار