یڵدز ڕەتی کردەوە تورکیا نەوتی لە داعش کڕیبێ

قەیسەری-KDP.INFO- وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکانی تورکیا ڕەتی کردەوە هیچ نەوتێکی لە ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی(داعش) کڕیبێ، ئاماژەیشی دا، تورکیا دەوڵەتی یاسایە و هەر کارێکی ئەنجامی بدات، دەبێ پێچەوانەی یاسا نەبێ.
(تانەر یڵدز) ئەم قسانەی لە میانەی کۆبوونەوەی ئاکەپەی فەرمانڕاندا کردن و جەختیشی کردەوە، عێراق گەورەترین سەرچاوەی پترۆڵە بە لای تورکیاوە، هاوکات تورکیا لە 11 تا 12 وڵاتی دیکە نەوت هاوردە دەکات.
ڕەتیشی کردەوە کە بە هیچ جۆرێک پاڵاوتەکانی نەوتی تورکیا نەوتی داعشیان وەرگرتبێ، ئەو تۆمەتانەیشی بە هەوڵێک بۆ زیانبارکردنی کەرتی نەوتی تورکیا و ناشیرینکردنی وێنای حکوومەتی ئاکەپە چواند.
زریان زیاد




