٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ڕووسیا ژمارەیەک هەلیکۆپتەری جەنگیی ڕادەستی عێراق کردن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.INFO-  وەزارەتی بەرگریی عێراق ئاشکرای کرد، ژمارەیەک هەلیکۆپتەری جەنگی لە ڕووسیاوە پێ گەییشتوون کە لە جۆری  "می 28"-ن و، بە ڕاوچیی شەو ناسراون.
لە بەیاننامەیەکیدا وەزارەتی بەرگریی عێراق، هاوکات دەڵێ، لە دوای گەییشتنی ئەو فڕۆکانە، ڕاستەوخۆ دەخرێنە خزمەتی سەربازییەوە و بۆ لەناوبردنی بنکە و مۆڵگەکانی تیرۆریستانی داعش بە کار دەبرێن .
شیاوی باسە، کڕینی ئەو هەلیکۆپتەرە شەڕکەرە رووسیاییانە، کە وەزارەتی بەرگریی عێراق ژمارەکەیانی ئاشکرا نەکردووە، لە چوارچێوەی ئەو گرێبەستە سەربازییە دێت، کە پێشتر عێراق و رووسیا بۆ کڕینی فڕۆکە و پێداویستیی دیکەی سەربازی واژۆیان کردبوو .
پێشتریش چەند فڕۆکەیەکی رووسیایی لە جۆری "سوخۆی" گەییشتوونەتە عێراق و رۆڵێکی بەرچاویان لە بۆردومانکردنی مۆڵگەکانی چەکدارانی داعشدا هەبووە .

زریان زیاد
 

هەواڵی پەیوەندیدار