٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئامرلی ئازاد کرا

سەرچاوە: KDP.info

ئامرلی-KDP.info- هێزی هاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق، چوونە ناو شاری ئامرلییەوە و گەمارۆی ئامرلی كۆتایی هات.
سەرچاوەیەك لە بەرەكانی شەڕ بە-KDP.info- ڕاگەیاند: "پاش ئەوەی هەردوو هێزی هێرش بەر كە لە هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراق و خۆبەخشە شیعەكان پێك هاتبوو، لەگەڵ هێزی بەرگریكاری ناو ناحیەی ئامرلی كە لە هێزەكانی پۆلیسی ناوخۆ و خەڵكی ئامرلی پێك هاتبوو، لە گوندی حەبەش بە یەك گەیشتن، بەمەش گەمارۆی (70) ڕۆژەی چەكدارانی داعش بۆ ناحیەی ئامرلی كۆتایی هات."
لەئێستادا هێزە هاوبەشەكان، دەستیان كردووە بە پاكکردنەوەی دەوروبەری (ئامرلی) لە پاشماوەكانی داعش.
زیاتر گوتی: هیزەكانی داعش زیانێكی گەورەیان پێ كەوتووە و كوژراو و دیلێكی زۆیان هەیە و چەندین چەك و ئۆتۆمبیلیشیان كەوتوونەتە دەست هێزە هێرشبەرەكان.
هیوا حوسێن ئەمین

هەواڵی پەیوەندیدار