٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پێشمەرگە گەییشتە دەروازەکانى سلێمان بەگ

سەرچاوە: KDP.info

سلێمان بەگ-KDP.info-  لەبەرەبەیانى ئەمڕۆوە، هێزەکانى پێشمەرگە بە هاوکاریى سوپاى عێراق، هێرشێکى فراوانییان لە میحوەرى خوماتوو دەست پێ کرد، لە ئێستا گەیشتوونە بە دەروازەکانى ناحیەى سلێمان بەگ.
سەرچاوەیەک لە بەرەکانى شەڕ بە KDP.info-ی ڕاگەیاند: "هێزەکانى پێشمەرگە لەبەرەبەیانى ئەمڕۆوە هێرشێکى فراوانى دەست پێ کردووە، یەکێک لەو شوێنانەى ئامانجیانە ئازادى بکەن ناحیەى (سلێمان بەگ)-ە."
زیاتر گوتى: "لە ئێستادا هێزەکانمان توانیویانە گوندى (عەماش) ئازاد بکەن، کە زۆر لە ناحیەى سلێمان بەگ نزیکە، بەمەیش دەتوانین بڵێین گەییشتووین بە دەرزوازەکانى ناحیەى سلێمان بەگ."
سه‌رچاوه‌که‌ گوتیشى: "بە هۆى بۆمبڕێژکردنى ئەو ناوچانەى کە هێزەکانى داعش پاشه‌کشەى لێ دەکەن، پرۆسەکە کەمێک بە هێواشى بەڕێوە دەچێت، بەڵام بەردەوام هێزەکانى داعش لە پاشەکشە و، هێزەکانى پێشمەرگەیش لە پێشڕەویدان."
هیوا حوسێن ئەمین

هەواڵی پەیوەندیدار