ئازادکردنى ئامرلی نزیکە.. لە ڕووى سەربازییەوە گەمارۆکە شکاوە

ئامرلی-KDP.info- لەبەرەبەیانى ئەمڕۆوە، هێزەکانى پێشمەرگە لە سنوورى قەزاى خورماتوو بە هاوکاریى سوپاى عێراق و هێزە خۆبەخشە شیعەکان، پێشڕەوییان کردووە و ئازادکردنى ئامرلی نزیکە.
بەڕێوەبەرى ئاساییشى خورماتوو(رائید فارووق ئەحمەد) بە -KDP.info-ی ڕاگەیاند: "لە بەرەبەیانى ئەمڕۆوە هێزەکانى پێشمەرگە لە سنوورى قەزاى خورماتوو، بە هاوکاریى سوپاى عێراق و هێزە خۆبەخشە شیعەکان، پێشڕهەوییان کردووە، تا ئێستا توانیویانە گوندەکانى(خاسەدارلی و حەبەش و غەماس) لە تیرۆریستان پاک بکەنەوە."
زیاتر گوتى: "هێزە هێرشبەرەکان و هێزە گەمارۆدراوەکەى ناوئامرلى لە گوندى حەبەش کە دەکەوێتە خۆرهەڵاتى ئامرلی بە یەک گەیشتوون، واتە لە ڕووى سەربازییەوە گەمارۆکە شکاوە، بەڵام بە هۆى سەختیى شەڕەکەوە، تائیستا ناتوانرێت خەڵکە سڤیلەکە دەرباز بکرێن."
گوتیشى لە نزیک گوندى (یەنگیجە) شەڕێکى سەخت لە ئارادایە.
لەبارەى قوربانییەکانى هەردوولاوه لەم پێکدادانەدا، (رائید فارهوق) گوتى: "ژمارە زۆر باس دەکرێن، بەڵام بە هۆى فراوانیى بەرەکانى شەڕ و سەختیی شەڕەکەوه، ناتوانین ژمارەیەکى ڕاستەقینە بدەین."
هیوا حوسێن ئەمین




